سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەهێزی گۆران لەبەرژەوەندی خەلکی کوردستانە !

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كاردۆ محەمەد

لەرەوشی ئالۆزو لەناو ڕووداوگەلی نەخوازراوەو پڕ کێشەی ناوچەکە، کە لە ناسەقامگیری بەردەوام دایە .لە هەبونی  چینیکی سیاسی بێباک و گەندەڵکاردا، لە ژینگەی سیاسی وادا،راستەرێی وتێکۆشان تابڵێی سەختە! سەرەرایی دۆخەکە گۆران؛ کارنامەو هەڵوێستەکانی سەرمایەکی بەهێزن بۆ دەنگی حەق و رەوتی نارازی لەپرۆسەی سیاسیدا.دوای ئەزمونە باش و تالەکان، پاراستنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرخستنی ، بەقەد هێزی خۆی،دەنگی بیستراوی ماف و ئازادی وپرسی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەبیت ،ئەگەر تاقیکردنەوەی گۆران لەقۆناخەکانی دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەری  نادیدە نەگرین .بۆ ئەوەی لە بەرنامەی چاکسازی و  بەرگریکردنی ئازادی و مافی هاولاتی و ریفۆرم  بەردەوام بین .پشتیواننیمان بکەن .خۆتان شاهیدی هەمووهەوڵەکانن،  بەوانەی نیازی پاکیاشیان  بۆ گۆرانگاری و دژایەتی ستەمکاری هەبوە، نەیانتوانی تەجاوزی گۆران  بکەن .کەواتە،با لە م پرۆسە نیشتمانی ودیموکراسیە دا ،دەرفەت بە گۆران بدەین،
‏‎  ئەگەر دەمانەوێ مۆنۆپۆلی ژیانی سیاسی  حزبە تقلیدیەکان بەرتەسک بکەینەوە ،  غروری روكه شی هێزیان بشكێنین،  بەرنامە،نیشتمانیی و نه ته وه ییمان  دژ به سییاسه تی حزبایەتی  پێشبخەین و سەرخەین .لە راگرتنی هاوسەنگی  لەژێرگوشاری هێزە هەرێمیەکاندا لە بەلادانەکەوتن بەلای جەمسەرگیریەکانی ناوچەکە،لە قازانجی بەرژەوەندییەهاوبەش وبالاکانی نەتەوەونیشتمان دا.داکۆکی سه رراستانە لە  مافە دەستورییەکانی  خه لكی  كوردستان لە عیراق دا بکەین ،لەوروانگەوە لە نەخشەی سیاسی ناوهەموو رەوتەکاندا، پشتیوانی و بەشداری  ودەنگدان  بە کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و خاک و بودجەو ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی خەلکی کوردستانە..

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە