خۆزگەم بەو ڕۆژانەی کە
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2021
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2021
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*موهیمترین ڕەسمی ڕووت ڕانی طەروب بوو.
*وامان ئەزانی فایەق داودە و سەڵاح داودەی ڕەحمەتی بران .
*خۆشترین خەبەر ئەیانگو مفاوەزاتە.
*لە مانگی دەوە دەبوایە بە جزمە و قاپوتەوە بچی بۆ مەکتەب.
*شیعر موچڕکی بە لەشدا ئەهێنا
*قیرتاوکردن عیلاقەی بە هەڵبژاردنەوە نەبوو.
*ڕەئیس عورەفایەک شاری ئەکرد بە ماستی مەیو.
*خوشکەزاکەی عەبدولسەلام عارف هیچ پۆستێکی حکومی نەدرابویە.
*هەر شوێنکت بڤە ببوایە ، ماچێکی دایکت چاکی ئەکردەوە.
*مەعاشخۆرێک ڕەشەخێزانێکی وەکو گوڵ بەخێو ئەکرد.
*موراقیبی ئیعاشە ئەهات نانی نانەواخانەکانی ئەکێشا.
*قومارچی توخنی سیاسەت نەئەکەوت.