سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چونکی چونکەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئەیلوول 2021

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا- رۆژانه‌ تایبه‌ت له‌ (دره‌و) ده‌ینوسێت

 

پیاو لە خۆشیدا جێ بەخۆی ناگرێ چونکە وەزعەکە  بەرەو باشی ئەچێ . وەزعەکە بەرەو باشی ئەچێ  چونکە حەلیتری نی یە . وەزعەکە حەلی تری نی یە  چونکە گەیشتۆتە بنبەست .  وەزعەکە گەیشتۆتە بنبەست چونکە هەریەکە  لەئاوازێک ئەخوێنێ.هەریەکە لە ئاوازێک ئەخوێنێ چونکە مایسترۆمان نی یە. مایسترۆمان  نی یە چونکە کەسمان ئەویتر بە هیچ نازانین . کەسمان ئەوی تر بە هیچ نازانین چونکە ڕقی دنیامان لە یەکتری یە. ڕقی دنیامان لە یەکتری یە چونکە پەیوەندییەکانمان تەڕ و بڕ نین . پەیوەندییەکانمان تەڕ و بڕنین چونکە هەر خولە ناخولەیەک  وشکە ساڵی یە. هەرخولەناخولەیەک وشکە ساڵی یە چونکە داخەکەم شێخ دارا لە کەشناسی نەماوە. شێخ دارا لە کەشناسی نەماوە  چونکە کەوتۆتە ساڵەوە. کەوتۆتە ساڵەوە چونکە شتی تر نەبوو تێی بکەوێ . شتی تر نەبوو تێی بکەوێ چونکە هەموویداگیر کرا. شتی تر هەمووی داگیرکرا چونکە زەمانەکە زەمانی ئاخۆران و بخۆرانە. زەمانی  ئاخۆران و بخۆرانە چونکەبرادەران جوان جوان دەستیان لێ شتووە.  برادەران جوان جوان دەستیان لێ شتووە چونکە شوکور ئاو زۆرە. ئاو زۆرەچونکە  بەنداوەکانمان ئەوندە پڕن لێیان دەڕژێ. بەنداوەکانمان لێیان دەڕژێ چونکە چەم و ڕووبارەکانمان بەم ئاخر وئۆخری هاوینەش هێشتا خوڕەیان دێ . هێشتا خوڕەیان دێ چونکە درواسێکانمان ناوێرن تۆپەوانەیان  بۆ دانێن . دراوسێکانمان ناوێرن تۆپەوانە بۆ چەم و ڕووبارەکانمان دانێن چونکە  لێمان ئەترسن . دراوسێکانمان لێمان ئەترسن  چونکە شەق ئەزانێ قۆناغ لە کوێ یە. شەق ئەزانێ قۆناغ لە کوێ یە  چونکە مەناعەتمان نی یە دۆو دۆشاو تێکەڵ بکەین  . دۆ و دۆشاو تێکەڵ ئەکەین چونکە شتەکانی تریش هەموویان تێکەڵ بوون .

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی