سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ نموونە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئاب 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا- رۆژانه‌ تایبه‌ت له‌ (دره‌و) ده‌ینوسێت

* لەحنی سیمفۆنییەکانی باخ زۆر موهیمن، بۆ نموونە باخم بێ بەرهەم و باخەوان گیان خۆم غەریبم.

* هیچ وڵاتێک ئەوەندەی کوردستان سەرچاوەی ئاوی تێدا نی یە ، مەسەلەن کارێزە وشک و کانی بۆگەنەو کوێرە کانی.

* ئێمە بۆ سەلماندنی پیاوەتی خۆمان هەموو ئازارێکمان قبوڵ کردووە، بۆ نموونە ئازاری خەتەنە.

* تەنانەت کەلتوورەکەشمان شانازی دەکات بە هەوارزە سەختەکانی ژیانەوە، جوانترین ناویان هەیە لە قاموسی کوردیدا، بۆ نموونە کەرتڕێنەکە.

* تاکی کورد بیلامانێ زۆر ڕقی لە بنە، بۆ نموونە بنی مانگ و بنەماڵە.

* مێژوومان سیخناخە لە نموونە جوانەکانی سەربەخۆیی، مەسەلەن فوئاد حسێن.

* گشت ڕێبازیێکی ئاشتەوایی دەگرینە بەر، بۆ نموونە کاک ڕێبازی حەملان.

* سەرجەم ئەوانەی سەر بەرزایی و گردەکان کەسانی زەحمەتکێش و مەبدەئیین، بۆ نموونە مالەی گردەکە.

* پەندەکانیشمان داوای یەکێتی و برایەتیمان لێ دەکەن لەگەڵ عەرەبدا، بۆ نموونە بە عارەب مەڵێ مەرحەبا هەم دەخوات و هەم دەبا.

* شتی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو زۆر زەرورە، مەسەلەن کۆلیژی فەلسەفە لە ئەسینا عەفوو لە ڕانیە.

* میللەتەکەمان لە فۆلکلۆریشدا حەزی لە تێکدانی خێزان نەکردووە، بۆ نموونە ڕەببی بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە