سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

شەڕو ململانێی بەرژەوەندیەکان ....

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئاب 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەعد ھەمەوەندی 
دیارە چەند رۆژێکە لەزۆنی سەوز  ئاڵۆزیەک ھەیە لەنێوان دوو بەرپرسی یەکەمی حیزبی دەسەڵاتداری  ئەوێ ، گوایە یەکێکیان ئەوەی دی  بەوە تاوانبار دەکات، کە خیانەتی لە وڵات کردووە و شارێکی بە رۆژی رووناک فرۆشتووە ، ھەروەھا پێی وایە کۆنترۆڵی دەروازەکان و فرۆکەخانەی ئەوێی کردووەو کاری قاچاخچیەتیی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکات ، ھەر ئەوەندە نا بەڵکو پێی وایە ژەھری دەرخواردی  خۆی و دایکی داوەو تۆماری فیدێویی چەندین بەرپرسی لایە کە کاری سێکسی لەگەڵ ئافرەت و ھەندێ جاریش نێربازی دەکەن ، بەکاریان دەھێنێت بۆ ئەوەی بکەونە ژێر رکێفی ئەو ، بێجگە لە کۆمەڵێک تۆمەتی تر  کە پەیوەندی بە تەشهیر کردن و نووسینی بابەتی ڕۆژنامەوانی ھەیە . 
ئەوەی سەرەوە دەنگ و باسی ئەو چەند رۆژەی میدیاو بەرپرسان و کەسانی ئاسایی ئەم وڵاتەن ، منیش وەکو تاکێکی ئەم  نیشتیمانە بەدیار جگەرەکەمەوە بۆی دانیشتم و بیرێکی قووڵم لێ کردەوە:
 ئاخۆ دەبێت ئەم زاتە گەورەیە ویژدانی جوڵابێتەوەو ھەستی بە نەھامەتی ئەم شارە جوانەی (سلێمانی)  کردبێت یان ھەستی بەوە کردووە خەریکە لەناو دەچێت و بەرژەوەندیەکان لەدەست دەدات ..؟
ئەگەر ھەستی جوڵابێت  ، ئەی ئەو نەبوو بە شانازیەوە لەیەکێک لەکەناڵەکانی عەرەبی گووتی من بەتەنیا خیانەتم نەکردووە و واژۆی سی و حەوت ئەندامی سەرکردایەتیم لەگەڵە ! .
 باشە خۆ قاچاخچیەتی و قۆرخکردنی ھەموو شتێک چەند رۆژێکی کەم یا هەفتەیەک و مانگێک نیە ، ئەوە چەندین ساڵە دەکرێت و خەڵک ھاوار دەکات ، بۆ چاکت نەکرد !.
 تۆماری ڤیدێۆی سێکسی یەک و دوان نیە ، ئەوە نەریتێکە لەکۆنەوە ئێوە بەکاری دەھێنن لەگەڵ دوژمنان و ناکۆکەکانتان ! ، لەپاش وەفاتی مام ، ژەھر دەرخوارد کردن و کوشتنی رکابەرەکان و دوورخستنەوەی سەرکردایەتی کۆن بەزەقی دیاربوو ، تۆمەت خستنە پاڵ دڵسۆزەکان و کار کردن بۆ ئەجێندای دەرەکی و دژایەتی کردنی ماڵی بارزان بەھەزەرەھا نووسینی ئێوە بوو، لە سایت و پەیجە فەڕمی و سێبەرەکانتان ، بۆ ساتێکیش ھەڵوەستەت نەکرد...!
ئەوەی لەسلێمانی دەگوزەرێت شەڕو ململانێی بەرژەوەندییەکانە ، ھیچ پەیوەندیەکی بەھێزی شەڕو خێردا نیە...!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان