سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سلێمانی شاری جیاوازیەکان !

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تەمموز 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار علی (چەلەبی )
ھەبوونی فرەیی و جیاوازی دیاردەیەکی گەردونیە .لە بواری ھزر و ڕامیاریشدا ئاماژەی پێشکەوتن و مەبەستێکی سەرەکی ژیانی شکۆمەندانەیە.
شاری سلێمانی ھەرلە سەرەتاکانی دروستبوونیەوە،لەسەر بنەمای جیاوازیی دروستبوو.
ھەردوو رێبازی سۆفیگەری (قادری-نەقشبەندی) و بوونی دوو رابەری وەک (شێخ مارفی نۆدێیی-مەولانا خالیدی شارەزوریی) و پاشان ململانێکانیان بەڵگەی ئەو راستیەن کە خەڵکی شار ھەمیشە دوو بژاردەیان لەبەر دەمدابووە.
سەردەمی فەرمانڕەوایی شێخ مەحمودی حەفید ،رۆشنبیران رەخنەیان لێگرتووە و بیروڕای جیاوازیان دەربڕیوە،(حەمدی و جەمیل سائیب و شوکری فەزڵی و جەلال تەقی و پیرەمێرد) نمونەی ئەو ناڕازی و رەخنەگرانە بوون.
لەسەردەمی شۆڕشی ھاوچەرخدا ، ھەردوو باڵی (بارزانی- بلەیی)یاخود مەلایی و جەلالیی دیاردەی ململانێ و جیاوازی حاشا ھەڵنەگربوون.
باڵادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان  و پاشان ئاشبەتاڵەکەی ساڵی1975 لەناو شاری سلێمانیدا کۆمەڵەی رەنجدەران و پاشان یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروستدەکات.
لە سەرەتای ساڵی 1980 دا بیروباوەڕی چەپ 
و مارکسی دەگاتە چڵەپۆپە،لەسلێمانی بزافی ئیسلامی سەرھەڵدەدات.
یەکێتی لەسلێمانی باڵادەست دەبێت و بەدەر لە ھێڵی ھزریی حیزبەکە بەرەو ئەقڵیەتی سیاسی بنەماڵەیی ملدەنێت،لەساڵی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان و بەدوایدا ھاوپەیمانی نیشتمانی و نەوەی نوێ دروست دەبێت. 
تائێستا شار دیاردەی جیاوازی لێنەبڕاوە،سەرکردەی سەلەفی و رابەری سۆفی لەشارەکەدا،ئازادیی بیروڕایان ھەیە.
چەپ و راست و لیبڕاڵ و سۆشیالدیمکرات،نمایشی خۆیاندەکەن.
لەشاردا چەند رەفتاری تاکڕەوی و ئەقڵی دیکتاتۆری و دەوروونی نێرگسی(نەرجسی)ھەبێت ،لەبەرامبەردا بیروڕای ئازادیخوازی و گیانی سەرچڵی و دەوروونی تەندەروست و ئەقڵی کۆمەڵیی بوونی ھەیە.
بە کورتی ئەوە شارو جیاوازیییەکانی،ئەوە گوزەران و باش و خراپەکانی ،ئەوە ملمملانێ و ئەوە ئەنجامەکانی!
گرنگ ئەوەیە ڕەوڕەوەی ژیان ناوەستێت و دواجار جوڵان و بزافەکانی گۆڕانکاریی ناوەستن و بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕۆن،کە مرۆڤە ژیرو کاریگەرەکان کاری لەسەردەکەن...

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان