سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مامی بچوك براوەی یاریی كورسییەكەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تەمموز 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی
عاجباتییە ئەگەر شتێك لەو دنیایە روو بدات"بە دڵی پارتی بێت‌و دەستی پارتی تێدا نەبێ!"
*
لەوش عەجیبتر ئەوەیە كە خەڵك وا بزانێ ئەوەی لەناو یەكێتی رووی داوە هەمووی لە بن سەری بافڵ تاڵەبانی بێت...
*
هەمووی چەند هەفتەیەك پێش ئێستا، قوباد تاڵەبانی‌و تیمی حكومەتی یەكێتی رێستیان بۆ سەركردایەتیی یەكێتی كێشا، تەنانەت كاك قوباد بە توڕەییەوە كۆبوونەوەی بەجێهێشت‌و دوایی خۆی چوو لە دوكان كۆبوونەوەی پێكردن‌و دڵنیایی دا كە ئەو بڕیار لەسەر مان‌و نەمان لەناو حكومەتدا دەدات.
*
لە سەرەتاشەوە هەموو تەنازول‌و بگرەو بەردەكە لەپێناوی ئەوە بوو كە پێگەی مامی بچوك لە حكومەتدا پارێزراو بێت.
*
مامی بچوك كە ئێستا زۆر لێزانانە ئیدارەی قەیران دەدات‌و زۆر جار وەك نێوەندگیریش دەردەكەوێ، تا ئەم دەقەیە براوەی هاوكێشەكەیە؛ دەستێك چاكەتوپانتۆڵی حكومەتیشی پێیە كە لەكوێ پێویست بوو دەتوانێ بیكاتە بەر هەموو بڕیارەكانی بنەماڵەكەی.
*
ئەوە قەراری حكومەتەو تەواو...
*
دەركەوتنی لەگەڵ بەرپرسەكانی دەزگای دژە تیرۆرو زانیاری (كە تا ئێستا سەرۆكی حكومەت شتی وای نەكردووە) بە هیچ شێوەیەك عەرزی عەزەڵات نییە! چونكە هێزە ئەمنییەكان نابێ لە ململانێی سیاسیدا بەكار بهێندرێن! 
*
قوباد تاڵەبانی یارییەكی زۆر زیرەكانەی كرد؛ هەم بۆ پێگەی خۆی‌و هەم بۆ پوكاندنەوەی ئەو رەوتە دژە حكومەتەی لە سلێمانی هەبوو.
*
ئەو خۆی ویستی سەركردایەتیی دانوستانەكانی بەغدا بكات‌و بەوەش بۆ پارتی بووە واجیهەیەك كە دۆڕان‌و بردنەوەی قازانج بوو.
*
بۆ خۆیشی كارتی بەغدای لە دەست هاوسەرۆك دەرهێناو گوریسی شۆڕكردنەوەی دەستەڵاتەكانشی بۆ ناو بیری ناكۆكییە بنەماڵەییەكەی یەكێتی لە پارتی وەرگرت...شۆڕی كردەوە..
*
قوباد تاڵەبانی پێگەی لە هەولێر مسۆگەرە. ئەگەر لەو قومارەی ئێستا بافڵ تاڵەبانی كردویەتی واش دەرنەچن كە تێكڕای یەكێتی كۆنتڕۆڵ بكەن، ئۆباڵەكە دەخرێتە ملی براكەی‌و وەك ململانێیەكی خێزانی وێنای دەكات. لێرەش لە شكست‌و بردنەوەدا، هەر قوباد تاڵەبانی براوەیە.
*
كورت‌و موختەسەر، عەڕابی ئەو وەزعەی ئێستای ناو بەرەبابی تاڵەبانی‌و برایم ئەحمەد، مامی بچوكە.
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان