سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خۆێندنەوەیەکی بنیاتی بۆ کێشەی دەسەڵات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرحان جەوهەر  
دەسەڵات هەرلە بەرەبەیانی مێژووە تا  ئەمڕۆ، یەک لەهەرە پرسە ئاڵۆزو مەترسیدارەکانی ژیانی مرۆڤایەتییە و زۆرترین پانتایی ئیشکردنی بیرمەندانیش بووە ، هەروەها یەک لە هەولە سەرەکیەکانی مرۆڤیش بووە بۆ گەیشتن و دۆزینەوەی باشترین شێوازی دەسەڵات کردن ، هەموو شارستانییەکان بە کۆن و نوێ وە لە گەڕاندا بوونە بۆچارەسەرێک بۆ ئەم پرسە ، تا دواجار شارستانییەتی رۆژئاوا بە هەردوو بزووتنەوەی رێنیسانس و رۆشنگەری، توانیان ئەم پرسە ئاڵۆزە لە رێی دیموکراسیەوە چارەسەر بکەن ، هەرچەندە  دیموکراسی وەک میراتی هەموو مرۆڤایەتی لێکدەدرێتەوە ، بەڵام زۆرتر رەگەکانی و گەشەکردنی بۆ یۆنانی کۆن دەگەڕێتەوە ، بۆیە بە  بەشێک لە داهێنانی شارستانیەتی رۆژئاوا حسێب دەکرێت ، تەنها لە و وڵاتانەش بەشێوەیەکی باش پڕاکتیزە دەکرێ کە سەر بەو شارستانیەتەن ، باقی وڵاتانی تر بە تایبەتی رۆژهەڵات نەیتوانیوە ئەم پرسە چارەسەربکات ، بەشێوەیەک کە ببێتە جێگای رەزامەندی و خۆش گوزەرانی خەڵکەکەی ، یان گروپێک یان کەسێک هەمووی بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆرخ دەکەن و خەڵک ملکەچی خۆیان دەکەن ، یان دەبێتە فەوزاو بێ یاسایی و بێ ئاسایشی.
ئەوەی تا ئەم ساتە لە وڵاتانی رۆژهەڵات دەگوزەرێ ئەم دوو بژاردەیە ، نەیانتوانیووە دیموکراسی وەک میکانیزمێک بۆچارەسەی پرسی دەسەڵات بەکاربێنن 
ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەی کوردەوە کە بەشێکین لە رۆژهەڵات ولە زۆربەی گەلانی ناوچەکەش دواکەوتووترین ، بە حوکمی کۆمەڵێک هۆکار کە جێی ئەو باسەی ئێمە نییە ، هەندێک جیاوەزترە  چونکە کورد دەوڵەت نییە ،  تا بێمنەت بێت و خۆی چۆنی ویست وا دەسەڵات بەڕێوە ببات ، ناچارە بۆ ئەوەی مافەکانی و پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەدەست بێنێت ، هەرنەبێت دیموکراسیانە بیربکاتەوە ،  زۆر لە چاودێرانی سیاسی پیانوابوولە پرسی دیموکراسی کورد جیاوازتر لە رۆژهەڵاتییەکان و کوولتورەکە خۆی هەنگاو دەنێت ، چونکە بەرژەوەنییە نەتەوەییەکانی لێی دەخوازێ .
    دوای سەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی یەکەم و دووەم ،  دیموکراسی وەک چەمک گەیشتۆتە ناوچەکەی ئێمە ، بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردیش وەک بەشێک لە چارەسەر بۆ کێشەکەی کردوویە بە ئامانج ،  لە گەڵ ئەو وڵاتانەی خاکەکەی داگیر کردووە . هەرچەندە لە سەتەی رابردوو بە حوکمی باڵادەستی ئایدۆلۆژیای مارکسی لە رۆژهەڵات ، کەمترین ئاوڕ لە دیموکراسی دراوەتەوە ، چونکە مارکسیەت دژی دیموکراسیەو پێیوایە بە شێکە لەسیستەمی سەرمایەداری و ئەبێ توڕ بدرێت . 
دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی کوردایەتی لەو بەشەی کوردستانی عیراق ، بە هۆی خەبات و قوربانیدانەکەی و پاڵپشتی ئەو وڵاتانەی کە بەر لە سەت ساڵ هەر خۆیان خاکەکەیان دابەش کردوە ، هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامی خۆی و سەرنج راکێشانی ئەوان ، واتە وڵاتانی رۆژئاوا لە نێویاندا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، باشترین دڵداری لە گەڵ ئەم چەمکەدا کردووە ، تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت سەرەکی ترین دروشمی هەموو حیزبە کانە ،  بە جیاوازی ئایدۆلۆژیانەوە لەو پەڕی چەپ بۆ ئەو پەڕی راست لە ئیسلامیەکانە و بگرە تا پارێزگارەکان ، هیچیان لە رووی تیۆرییەوە کێشەیان لەگەڵ دیموکراسی وەک چارەسەرێک بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی دەسەڵات نییە ، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع ناتوانن خۆیان لە پێستی رۆژهەڵاتیانە دەربێنن و هەرکاتێ باو و بۆڕان دەستی پێکرد ، دەچنەوە ناو فەڕووە رۆژهەڵاتییەکەیان . کورد بۆ دەستخستنەوەی ماف و خاکە دابەش کراوەکەی ، لێی دەخوازرێ رێگەی دیموکراسی بگرێ ، پێموایە رێگەیەکی نزیک ترو باشتر لەمەی نییە ، چونکە کێشەی کورد تەنها و تەنها لە رێگەی پاڵپشتی کردنی وڵاتانی رۆژئاواوە نەبێت ،  ناتوانێت خۆی بەتها خاکە داگیر کراوەکەی دەست بکەوێتەوەو پرسەکەی چارەسەربکات ، بۆ  وەدەستهێانی پاڵپشتی ئەوانیش بۆ کێشەی کورد ، جگەلە دیموکراسی رێگایەکی تری نییە ، کە زامنی مانەوەو سەرکەوتنی هەموو بزووتنەوەی کوردایەتی لە هەموو پارچەکان بکات ، ئایا کورد ئەم رێگایە دەگرێت و بەردەوام دەبێت لەسەری ، یان دەبێتەوە کوڕە رۆژهەڵاتییەکە ، سیگناڵەکان خرابن .
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان