سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ پەرلەمان هیچی پێناكرێت ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تەمموز 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولقادر ساڵەح

ماوەیەكی زۆرە مشتومڕێكی توند هەیە لە نێوان فراكسیۆن و ئەندامانی پەرلەماندا كە دەبێت پەرلەمانی بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبرینی (21%) مووچەی فەرمانبەران، رەنگە پێشتریش لەم بارەیەوە كۆمێنتمان هەبووبێت بەڵام جێگەی خۆیەتی كە لەم ئان و ساتەدا چەند سەرنجێك تۆمار بكەین :
یەكەم: بڕیاری لێبڕینی مووچە بڕیارێكی حكومەتە و تەنها حكومەتیش دەتوانێت ئەو بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە و پەرلەمان ناتوانێت بەبریارێكی تەشریعی هیچ لە دۆخەكە بگۆریت تەنانەت ئەگەر بریاریش بدات بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریاری لێبرینە .
دووەم: لە بنەڕەتدا حكومەت سەرپێچی یاسای مووچەی كردووە ، كاتێكیش حكومەت مل بە یاسایەك نەدات كە لە دەسەلاتی یاسادانانەوە دەرچووبێت، ئەوا بێگومان مل بە بڕیارێكیش نادات كە لەو دەسەلاتەوە دەردەچێت. ئیتر دەركردنی بریار هیچ جەدوایەكی قانونی نابێت.
سێیەم: ئەوەی پەرلەمان دەتوانێت بیكات ، بەلام بە هۆی پێكهاتەی پەرلەمانەوە دەستەوسانە لە كردنی بریتییە لە لێوەرگرتنەوەی متمانە لە حكومەت ، كە ئەمەش ئەگەرێكی زۆر لاوازە و هەرگیز پەرلەمان ناتوانێت بەم پێكهاتەی ئێستایەوە هەنگاوێكی لەم چەشنە هەڵبگرێت.
چوارەم: ئەنجامدانی كۆبونەوە  لەگەل تیمی حكومەت و پرسیاركردن و وەڵامدانەوە هیچ لە دۆخی هاولاتیان ناگۆریت و دەركەوت  ئەندامانی پەرلەمانیش وەك هاولاتییەكی   تەنها دەتوانێت دەردە دڵ بكات و خەفەت بخوات . 
 بۆیە بەبروای من باسكردن لەم بابەتە جگە لە هەڵایەكی میدیایی و موزایەدە هیچی دیكەی نیە، لەبەر ئەوەی پەرلەمان هەم لەرووی یاسایی و هەم لەرووی واقیعیەوە هیچی پێ ناكرێت و چیدی پێویست ناكات شەقامی كوردی بەم بابەتەوە سەرقاڵ بكرێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان