سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەدەم رێگەوە موچە بڕین

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم ولی
رەنگبێ زۆربەی ئەھالی بە قسەی ھەندێک لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات شاگەشکە بووبن و سەت بارەکەڵلایان بۆ ناردبن، لاکین ئەو ماستە بێ گوریس نەبوو.
*
ھەمووی پار و پێرار بوو کە لەسەر ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتیان کردبوو، لە سەرانسەری دەڤەری بادینان قەڵاچۆیان کردن و لە چاوتروکانێکدا پۆستیان پێوە نەھێشتن!
*
ئەو بابەتانەی باس کران، یەک بڕگەشیان پەیوەندیی بەو وەزیرانەوە نەبوو. چونکە یەکەم، ھەموو بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ و بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران دەردەچێ و دووەمیان ھەرچی حکومەتیش دەیکات ئەم پەرلەمانتارە بەڕێزانە لەپەرلەمان بە زۆرینە بۆی تەسدیق دەکەن. کەواتا تا دز خاوەنماڵی گرت.!
*
ئی مایەوە چی؟
*
ھا...دەرفەتە کابینەی پێشوو بکوتی! بۆ نا؟ نا نا بوەستن ئەم کابینەیەش بە دووساڵ چوار ملیار و نیو دۆلار قەرزدارە! خۆ ئەگەر نرخی نەوت وەک سەردەمی شەڕی داعش بایە، ئێستا چوار ئەوەندە قەرزار دەبوو. چاکی مەکە تا تێکی نەدەی!
*
لەوە زیاتر؟
*
قسەکان کران و تەواو. چونکە مەبەست قسەکردن بوو و بەس. ئەگەرنا وەک ھەمیشە بە کۆی دەنگ  لێبڕینی موچەتان کۆتایی پێھێنابایە. یان ئەگەر بە ڕاستتان بوو، دوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتتان کردبایە!
*
وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان رەزیل کران. 
*
کابرای ئەتروشی کە ئێستاش نەمزانی بە چ زمانێک قسە دەکات لەو گۆڕە بووە پاڵەوان! راستییەکەی دوای قسەکانی لە جیاتی چەپڵەڕێزان دەبوایە بدرێتە دادگا، چونکە ھەڕەشەی پارچە پارچەکردنی لە کەسانێک کرد کە لە روانگەی ئەوەوە(نەک قانون) گەندەڵن!
*
دەرکەوت مەسەلەی بڕیاری پێش دادگا بە سەر ھەمواندا تەعمیم کراوە!
تێبینی: لەمەودوا مووچە بە یەک واو بنووسن، چونکە واوێکی بڕاوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان