سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ گرنگە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئوردن، لەو بارودۆخەی ئێستا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێ تێدەپەڕێ بایەخێکی زۆری هەیە، چونکە هاوکێشە سیاسیەکان خەریکە رەهەندی نوێ وەردەگرن و رەنگە سەر لەنوێ دابڕێژرێنەوە، ئوردنیش بە مەتبەخی داڕشتنی سیاسەتی ناوچەکە ناسراوە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان دوو رووداوی گرنگ لە سەروبەندی گۆڕانکاری دایە، یەکەمیان تێڕوانین و ستراتیژیەتی نوێی کۆشکی سپیە لە روانگەی دیموکراتەکاندا، کە پێدەچێت درێژکراوەی هەمان ستراتیژیەتی سەردەمی ئۆبامابێ، کە نەرمی نواندنە بەرامبەر هێزی ڕکابەری سەرەکی ئەمریکا کە ئێرانە، لە پێناو وەدەستخستنی هەندێک دەسکەوت کە گەڕانەوە بۆ رێکەوتنامەی هەڵوەشاوەی نێوانیان دەربارەی بزاڤەکانی ئێران بۆ وەدەستخستنی چەکی ناوەکی.
هەڵبژرادنی سەرۆکی نوێی ئێران ئیبراهیم رەئیسی تەواو پێچەوانەی رووداوەکانی کۆشکی سپیە، چونکە رەئیسی بە کەسێکی رادیکال هەژماردەکرێ بە بەراورد بە روحانی، ئەوەش ئەگەری ئەوە دێنێتە پێش کە سەردەمی ئۆباما و ئەحمەدی نەژاد دووبارە ببێتەوە، بەوەی ئەمریکا هەرهەنگاوێک بۆ دواوە بهاوێژێ، ئێران جێگاکەی پڕ بکاتەوە، وەک ئەوەی لە سوریا و عێڕاق و یەمەن و لوبنان روویدا.
ئەو پێشهاتانە بۆ ولاتانی ناوچەکە گرنگە و ئوردنیش چەقی ئەو گرنگیانەیە، چونکە ناوەندی بەیەکگەیشتنی خاڵە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیە، هەروەها درێژکراوەی سیاسەتی ستراتیژی وڵاتانی عەرەب و سوونەیە لە مەغریبەوە بگرە تا دەگاتە میسر و پاشان سعودیە و  ئیمارات. لێرەدا پێگە و گرنگی هەرێمی کوردستان دێتە گۆڕێ لە ناو هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە، بە تایبەتیش ئەگەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارازانی بۆ ئیمارات بەو سەردانەی ئێستای بۆ ئوردن و میوانداریکردنی لەلایەن شا عەبدوللای دووەم وێنەکە روونتر دیار دەبێ و باشتریش لە پێشهاتەکان دەگەین.
نێچیرڤان بارزانی لەو گوتارە نەرم و کاریگەرەی بە هۆیەوە توانی گەمارۆ و مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان لابدا، لەهەمان کاتدا بیکاتە کلیلی کردنەوەی پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستا هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان گرەو لە سەر توانا و کارامەییەکەی دەکەن لە راگرتنی هاوسەنگی و دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکانی عێڕاق و ناوچەکە. لەو روانگەیەشەوەیە کە گوێ لە بۆچوونەکانی دەگیرێ و هاوبەش دەکرێ لە داڕشتنەوەی هاوکێشەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان