سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تراژیدیای به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته‌ گشتیه‌كان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئومێد قه‌ره‌داخی

 لانیكه‌م له‌ ده‌ ساڵی رابردوه‌وه‌ به‌ فراوانی  كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته‌ گشتیه‌كان لای حوكمران و سیاسه‌تكارانی كورد سه‌ریهه‌ڵداوه‌ ، گوایه‌ كاركردنی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌م كه‌فائه‌تی زیاتره‌ ، هه‌میشه‌  خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان له‌ كۆڵی حكومه‌ت ئه‌كاته‌وه‌ و داهاتیشی بۆ په‌یدا ئه‌كات ، به‌كرده‌وه‌ش هه‌نگاو نراوه‌ ، كاركردن بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با هه‌نگاوی زۆری بۆ نراوه‌ و خوازیاریشن به‌ كۆمه‌ڵێك  قۆناغ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش بكه‌ن  بكه‌ن به‌ كه‌رتی تایبه‌ت...
 به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی  كاره‌ساتێكی ئینسانی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌ ئه‌بێت، نه‌خوش له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت و پێویستیه‌كانی بۆ دابین بكریت ، ئه‌بیته‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی ،  نه‌خوشخانه‌ له‌ جیاتی ده‌زگای خزمه‌تكردنی نه‌خۆش بیت ، ده‌زگای بازرگانیكردن ئه‌بیت به‌ نه‌خۆش ، نه‌خوشحانه‌ لانه‌ی هیوا و  چاره‌سه‌ری نه‌خۆش نابێت ، به‌ڵكو لانه‌ی هیوا و ئومێدی كۆمپانیاكان ئه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆش ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر جارێك بۆ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان راست بێت و به‌ تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كاره‌سات بێت ، ئه‌وا بۆ شوینێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌یانجار راسته‌ ، كوردستان نه‌ دامه‌رزاوه‌ی هه‌یه‌ و نه‌ یاسا و نه‌ لێپرسینه‌وه‌ ، وه‌ك چۆن بازرگانی به‌ ده‌رمانه‌وه‌ ئه‌كرێت ، وه‌ك چۆن ملیۆنه‌ها دۆنم زه‌وی بێ لێپرسینه‌وه‌ ئه‌درێ به‌ كۆمپانیاكان ، وه‌ك چۆن زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره‌  گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ تاڵانكردنی گیرفانی هاوتی به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن ، ئه‌وا كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌مان باشتر نابن ، ده‌بێت ده‌یان هه‌زار تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ تا مردن به‌ ئازاره‌وه‌ بتڵینه‌وه‌  چونكه‌ نرخی چاره‌سه‌ر گرانه‌ ،  نه‌ ئازاری نه‌خۆش ، نه‌ مردن، نه‌ گریانی كه‌س ، ویژدانی ته‌ندروستی راناچڵه‌كێنێت و كۆمپانیاكانی ته‌ندروستی ده‌بن به‌ خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك زمان ، ئه‌ویش زمانی پاره‌ و قازانج و به‌س
هه‌رچی كه‌رتی په‌روه‌رده‌شه‌ ، به‌تایبه‌تكردنی هه‌مان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێـته‌وه‌ ، خوێندكار له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی  سه‌نته‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن بیت ئه‌بێت به‌ نێچیرێكی ده‌سته‌مۆ بۆ راوكردن و پاره‌ په‌یداكردن ، له‌ جیاتی پێگه‌یاندنی كه‌سێتی و ئاستی زانستی مناڵ ، په‌روه‌رده‌ سه‌رقاڵی بڕینی گیرفانی  خێزانی مناڵه‌كان ئه‌بێت ، شتێكیش به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌وڵه‌ت به‌خه‌ونیش بوونی نامێنێت
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان