سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کوردایەتی بۆ ناشرین بوو؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەیار عومەر

نەبونی دەوڵەت و کیانێک بۆ ٤٠ ملیۆن کورد، پاساویداوە بە هەبوونی جوڵانەوەیەک بە ناوی کوردایەتیەوە. بەڵام ئەو کوردایەتیەی کە ئێستا پارتی نوێنەرایەتی دەکات، لە ناو زۆرینەی خەلکی کوردستانی عێراقدا بێزراو و ناشرین بووە؟! بۆچی؟!
١-لە ژێر ناوی کوردایەتیدا، مانگی زیاد لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەچێتە گیرفانی پارتی ودۆستەکانیەوە لە حیزبەکانی تر. 
٢-لە ژێر ناوی کوردایەتیدا، مانگی زیاد لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە سەر حسابی حکومەتی تورکیا و کۆمپانیا و بانکەکانیانەوە و ئەوانیش بەکاری دەهێنن بۆ لێدان لە پەکەکە و کوردانی باکور و هاوکات داگیرکردنی باشور و بڕینەوەی دارستانەکانی.
٣-لە ژێر ناوی کوردایەتیدا، زیاد لە ٣٠ بنکەی سەربازی و هەواڵگری تورکیا لە زۆنی زەردا هەیە و بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر خاکی کوردستانیان داگیرکردوە بۆ لێدانی پەکەکە و کوردانی باکور و هاوکات دابڕاندنی کوردانی هەر چوار پارچەکە لەیەکتری.
ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمدا نزیکەی ٤ هەزار ئەفسەر و سەرباز و جەندرمەیە. هەروەها چەندین فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆش و چەکی قورس لەو بنکانەدا هەن کە لە ناوچە سنوریەکانی دهۆک و هەولێردان.
سەرباری ئەوەی چەندین ساڵە پارتی میوانداری سوپای تورکیای کردوە بۆ لێدان لە پەکەکە و کوردی باکور، کەچی لە کاتی هاتنی داعشدا، ئامادە نەبوون هاوکاری پێشمەرگە بکەن بۆ پاراستنی هەولێری پایتەخت؛ نەک هێزی زەمینیان نەجوڵاند، تەنانەت هێزی ئاسمانیشیان بەکارنەهێنا.
 ناچار پەکەکە و یەکێتی فریای مەخمور و هەولێری پایتەخت کەوتن. بەڵام بەداخەوە وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا وەزیرەکەی یەکێتیە بەیاننامە دژی پەکەکە دەردەکات و ئاگری شەڕی ناوخۆ خۆشدەکات، بۆ دڵڕازیکردنی پارتی. واتە ڕیسەکەی خۆیان دەکەنەوە بە خوری.
تورکیا بە بیانوی پەکەکەوە دەیەوێت قەندیل داگیربکات و کوردی هەر چوار پارچەکە لەیەک داببڕێت و چیتر کوردی هەر پارچەیەک نەتوانێت پشت بە پارچەکانی تر ببەستێت و ئەوەی پێیدەوترێت قوڵایی ستراتیژی نەتەوەی کورد نەیهێڵێت. دواجار ئەو سنورە پڕ بکات لە تیرۆریستە بەکرێگیراوەکان هاوشێوەی لیبیا و سوریا.  ئەمەش ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە.
دوا فێڵی پارتی و تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان، سیناریۆیەکە بە ناوی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە؛ دەیانەوێت لە ژێر ناوی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و هیچ ڕکابەرێکیان نەمێنێت و بە تەواوی حوکمی دیکتاتۆریانەی خۆیان بەسەر ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕیندا بسەپێنن. هەروەها بنکەی سەربازی سوپای تورکیا ومیتیش بهێننە ئەم دەڤەرە بۆ لێدانی زیاتری پەکەکە.
هێزێک ئامادە بێت هێرش بکاتە سەر ئەندام پەرلەمان و ئامادە نەبێت تاوانباران بدات بە دادگا و لە ژێر فشاردا تاوانباران دەرباز بکات بۆهەولێر؛ ئایا هێزێکی وا سەرکوتکەر دەتوانێت سوپای بێلایەن و نیشتیمانی دروستبکات؟!
هێزێک چەندین ڕۆژنامەنوسی بێتاوان لە بادینان لەسەر ئازادی ڕادەربرین زیندانی بکات، و بە ساختە کەیسەکەیان بکات بە تیرۆر؛ ئایا دەکرێت هێزێکی لەم چەشنە باوەڕی بە سوپا و دامەزراوەی نیشتیمانی هەبێت؟!
لەم قۆناغەدا یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە باشترە لەوەی کە هەمووی بچێتە ژێر کۆنترۆڵی پارتیەوە و ئەوانیش لە ژێر ناوی کوردایەتیدا سوپای تورکیا بێنن بۆ پەلاماردانی پەکەکە و کوردانی باکور، و چەوساندنەوە و کۆیلەکردنی کوردانی باشور.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان