سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كاتێك هیواش ئەكوژن

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ژوان ئەحمەد
كۆمپانیایەك دواجار سلێمانی تەلبەند دەكات
هیچ حیكایەت‌و سەرگوزەشتەی درێژی ناوێ، داخستنی نەخۆشخانەی هیوا حەتمیەو ئەمڕۆش نەبێ سبەی هەر دەیكەن. ئەوەی ئێستا چەند مانگ جارێك دەیبینین لە:
-  نەبونی دەرمان
-  خەرج نەكردنی بەدەل عیادە
-  خەرج نەكردنی پارەی كارمەندان
-  سزادانی هەندێك لەو نەخۆشخانەیە
گشت ئەوانە پلانی نەخۆشە بۆ داڕێژراون تا كە نەخۆشخانەكە داخرا، ئیدی كەس بەلایەوە سەیر نەبێ. بۆچی داخستنی هیوا حەتمی یە ؟
هاوكێشەكە سادەو سانایە
-  كۆمپانیایەك نەخۆشخانەیەكی تایبەتی دروست كردوە تایبەت بە شێرپەنجە
-  گەورەترین پزیشكەكانی نەخۆشخانەكەی بردوەو لە نەخۆشخانە تایبەتەكە كاری پێ دەكات
-  هەر یەكێكی نەخۆشخانەكە دەڕوات، راستەوخۆ لەو نەخۆشخانە تایبەتە شوێنی هەیە
-  بەشێكی زۆری بەرپرسانی حزبی‌و حكومی لە ڤێلاو شوێنە زۆر تایبەتەكانی كۆمپانیاكە دەژین‌و چاوبەرەوژێری ئەو كۆمپانیایەن
ئەم كۆمپانیایە ئێستا لە هەموو سێكتەرەكان قۆرخكاری دەست پێ كردوە:
-  رێگاوبان
-  پەروەردە
-  بیناسازی
-  برنج
-  دایبی
-  كلێنس
-  ساغكردنەوەی گەنمی جوتیاران
-  دەرمان
-  زەویوزار
چەند ساڵێكی تر نابات كۆمپانیاكە تەلبەندێكی بەحورمەت بەدەوری سلێمانیدا دروست دەكات، چونكە هەموو سێكتەرەكانی گرتوە، دەمی هەموو بەرپرسانی داخستوە، شەریكی حزبەكانیشە.. تەنیا دانیشتوانەكە ئەمێنێ، ئەوانیش ئەبن بە كرێچی ئەم كۆمپانیایە.

یەكێتی چی ئەكات؟
نازانم یەكێتی چی دەكات؟ ئەم نەخۆشخانەیە دیاری مام جەلالە بۆ نەخۆشەكان‌و دانیشتوانی سلێمانی، هەمووجارێك‌و لە هەموو بۆنەیەك باسی ئەوەی دەكرد سلێمانی بكرێتە شاری گەشتوگوزاری تەندروستی‌و پزیشكی، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین، یەكێتی لە ئاستی وێرانكردنی ئەو نەخۆشخانەیە بێدەنگەو رێگەشی داوە ئەو كۆمپانیایە تەواوی سلێمانی داگیر بكات. كەی یەكێتی دەنگ دەكات؟
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان