سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەو حەزەتان ناهێتە دی...

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

    زكری موسا

ساڵانێكی دوورودرێژە هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكان پەكەكە باش دەناسن و، ئاشنای پلان و بیر و ئایدۆلۆجیا و كردەوەی نكۆلیكاری ئەو حزبەن. هەمووان زۆر چاك ئاگاداری ئەوەن، دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و دامودەزگای هەرێم بەشێكی نەگۆڕی سیاسەت و جیهانبینیی پەكەكەی پێكهێناوە. بەڵام سەیر لەوەدایە هەر كە چەكدارانی پەكەكە دەستیان دایە شەڕفرۆشتن و نانەوەی گرفت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەندێ میدیا و باڵ و لایەنی سیاسیی كوردی خێرا پارتی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بیر لە شەڕی ناوخۆیی دەكاتەوە یانیش نەخشە بۆ شەڕی كورد و كورد دادەڕێژێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە پارتی چ پەیوەندییەكی بە ڕەفتاری نابەجێی و شەڕخوازانەی پەكەكەوە هەیە؟ كە ئەمە نەهج و سیاسەتی پەكەكە بێت پارتی چ تاوانێكی هەیە و بۆچی دەبێ بەوە تاوانبار بكرێت كە بیر لە شەڕی ناوخۆی و كوردكوژی دەكاتەوە؟ ئایا پارتی شەڕی دەستپێكردووە یان ئەوە پەكەكەیە كە پێشمەرگەی شەهید كردوون؟

لە هەموو گەڕەكانی دەستپێكردنی شەڕفرۆشی و ئاڵۆزی لە لایەن پەكەكە بە كردەوە زاڵمانەكەی چیای مەتین لە پێنجی حوزەیرانیشەوە، ئەوە چەكدارانی پەكەكە بوونە بێباكانە پێشمەرگەیان شەهید كردووە و هەر ئەوان بوونە هێزەكانی ئاساییشی هەرێمیان كردۆتە ئامانج و كردەوەی ڕفاندنیان ئەنجام داوە. ئەگەر پێشمەرگە و ئەو هێزانەی ئاساییش و پاراستنی هەرێمیان لەسەر شانە و سەر بە دامودەزگەی هەرێمن لە لایەن پەكەكەوە شەهید بكرێن بۆچی نابێ بەرپرسیارێتی بخرێتە سەر شانی پەكەكە و هەر دەبێ پارتی تۆمەتبار بكرێت؟

جێگەی داخە كە لەم چەواشەكاری و ناحەقیەدا بەشێكی یەكێتییش بەشدارە و، ئەگەرچی ڕاستییەكان باش دەزانن بەڵام چاوپۆشی لە دەستدرێژیەكانی پەكەكە دەكەن و بێشەرمانە پارتی بە شەڕی كورد و كورد تۆمەتبار دەكەن. ئەوان و هەندێ لایەنی تریش لەسەر ئەوە ڕاهاتوون كە لەپێناو ئازاردان و نانەوەی گرفت بۆ پارتی هەموو شتێك بكەن و دەست بۆ هەموو جۆرە هەڵوێست و كردەوەیەك ببەن تەنانەت ئەگەر بە زیانی هەرێمی كوردستان و خودی خۆشیان بێت.

لە بەرانبەر شەڕفرۆشی و تاوان و كارە نابەجێكانی پەكەكە لەدژی هەرێمیش بەردەوام لەڕێی موزایەداتەوە پاساو بۆ كردەوە و تاوان و خۆسەپاندنەكانی پەكەكە دەهێننەوە و بەو هەڵوێستەیان بێڕێزی بە خوێنی ئەو پێشمەرگە شەهیدانە دەكەن كە لەسەر خاكی خۆیان لە لایەن پەكەكەوە بە زوڵم شەهید كراون. كە سەیری بەشێك لە مێدیاكانی هەندێ لایەن و تاقمی كوردی دەكەی و موزایەدات و لێدوان و هەڵوێستیان دەبینی ئەو هەستەمان لا دروست دەبێ كە لە دڵەوە حەز بەوە دەكەن پارتی لە كێشە و گرفت و شەڕ تێوەبگڵێندرێت و كاریشی بۆ دەكەن. ئەوە حەزێكی گڵاو و نانیشتیمانی و قێزەوەنە و ڕادەی بێباكی و نابەرپرسیارێتیان دەخاتە ڕوو و، خەڵكی كوردستانیش لێیان تێگەییشتووە. دەبێ ڕۆژێك بێت بە خۆیان بێنەوە و دەستبەرداری ڕقی كوێرانە لەبەرانبەر پارتی بن و باشیش بزانن ئەو حەزەیان هەرگیز ناهێتە دی كە پارتی تووشی شەڕی كورد و كورد بكرێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان