سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مەسعود بارزانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەحمەدی مەلا
میللەتان تا بوون بە نەتەوە، بە پرۆسەی دوور و درێژی کەوتن و هەڵسانەوەدا تێپەڕییون، هەندێکیان کەوتنە بەر لێشاوی سڕانەوە و لە مێژوودا تەنها بە ناو ماون، هەندێکیشیان رەگیان داکوتی و مانەوە. لەم سەروبەندەدا، میللەتی ئێمە لە پەنجا شەست ساڵەی دوایی تووشی چەندین نوشست و نسکۆ هات، لاواز بوو، کەچی لە ناو نەچوو، بەڵام ئێستا بە وەرچەرخانێکی مێژووییدا تێدەپەڕێ، کەس ناتوانێت حاشا لە سیاسەتی تورکیا بکا، سەرباری رەنگە جیاوازەکانی سیاسەتی ئەم پەنجا شەست ساڵەی دوایی لە تورکیادا، کەچی هیچ کرانەوەیەکی لەبەرچاو لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەم میللەتە لە بەشی باکووری بگات بە کەمترین مافە نەتەوایەتەکانی، وەکو ناساندنی زمانی کوردیی و جوگرافیا و تایبەتمەندییە کەلتوورییەکانی خۆی. بە پێچەوانەوە، کوردبوون لە تورکیادا بووە بە تاوان و لەسەر کەمترین داواکردنی ئەو مافە گەردوونییانەی کە لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤدا هەن، مرۆڤ پەلکێشی زیندانەکان دەکرێت. دەیان نموونە گەواهیین بۆ قسەکانمان.

ئێستا، ئەم قەیرانە سیاسییانە گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر ترسناک، لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم و بەزاندنی سەروەرییەکانمان، زەنگێکی پڕ مەترسییە، مەترسییەکی وجودییە نەک تەنها بۆ هەرێم، بەڵکو بۆ تەوایی میللەتی کورد.

رەنگە ئێستا ئەو کاتە بێت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم لەشکرکێشییە بکرێت و هەوڵی بە دەوڵەتکردنی مەسەلەی کورد بدرێت ببێ بە نەخشەرێگەیەک کە هەرێم بتوانێت لە هەموو ئاستەکاندا کاری لەسەر بکات. چونکە ئەمە تەنها رێگەیە کە هەم هەرێم لە لاوازکردن بپارێزێت هەم دنیا ئاوڕێکی جیدییتر لە مەسەلەی کورد لە تورکیا بداتەوە. چونکە، بە بێ هیچ گومانێک، مەرامەکانی ئەم لەشکرێشییە دواتر هەرێمیش دەگرێتەوە و بە تەواویی دەیخاتە نێو دوو کەوانی وردەوە، ئەگەر بە تەوایی نغرۆشی نەکات، بە تەواویی دەیحەجمێنێ.

هەمیشە نەتەوەکان لە چرکەساتە هەستیارەکاندا هەستاونەتەوە، یا لە چرکەساتە هەستیارەکاندا بۆ هەتاهەتا کوژاونەتەوە.
لەم دوورێیانە ئەگەر هەرێم قسەی خۆی نەبێت دەبێتە بژاردەیەکی هەڵەهەڵگری ستراتیژی لەم مێژووە پڕ هەڵبەز و دابەزەی ئێمە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان