سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نامەیەکی کراوە بۆ ئیمڕاڵی

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەهین موفتی

بەڕێز/ عەبدوڵا ئۆجەلان
سڵاوو رێز...

لە دەستپێکدا، پڕ بە دڵ خوازیارم لە ژیندا مابیت، هەموو ئەم هەواڵانەی لەسەر دیدارو پەیامەکانت لەرێی پارێزەرەکانتدا بڵاو دەبنەوە، دروست بن...!
بەڕێزم، ئۆجەلان 
داواکارم، پەیامێکی روون وەبەر گوێی تەواوی گەریلاو ئەندامانی پەکەکە بە گشتی، بگەیەنیت کە هەرێمی کوردستان ماندووە، تێیان بگەیەنە، ئێمە نامانەوێت چیدی خوێنی یەکدی بدینین.
مێشکیان ئاوەڵا بکە، کە پێمانخۆشە لە هەولێرێوە بەبێ هیچ سنوورێک، شەوێک وەڕێ کەوین و بەرچایی سپێدەمان لە باتمان بێت، نزاو پاڕانەوەمان لە خوداوەند، لەسەر گڵکۆی نوح ی مەزن لە جزیری بێت.
داواکارییەکانمان، لە ئوڕفە بێت، هەتا زووتر خودا بیبیستێت..!
بەڕێزم، ئۆجەلان...
 گەریلاکان هەموو شەڕێکی خۆکوژییان دەگەڵ ئێمە تاقی کردەوە، لەم هەرێمە وەهمەی ناوییان لێناوە مێدیا، هەزاران رۆڵەی باشوورییان لەژیندا نەهێشت، کەچی هەر هاوکاریمان لێ نەبڕین...!
 ئێمە بڕیارمان بوو، شەڕی خۆ کوژی حەڕام بێت، پێیانبڵێ: 
یەخەمان بەردەن، روو لە دیاربەکرو ماردین کەن، ئەودەم خوێنمان لە دایکمان حەڵاڵ نەبێت، پێشڕەوییان نەبین...!

تێبینی:
گەر ئەم نامەیە، نەگەیشت بە ئۆجەلان، ئەوا بۆ موڕاد قەرەیلان.

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان