سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆمبەكەی پلاسخارت

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەردار هەركی 

-    سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریەكەت .
-    لە بری میلەتێكی یەك ریز و یەكگرتوو  وڵاتمان لەت لەت كرد وكۆمەڵگەمان بەرەو حزبی بوون برد وەكو کەشتیەكی نوحمان لێكردووە لەهەر شتێك دەبێت دوو جۆری تێدابیت .
-    دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاكو وەكو هەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت , ئەوەی مێژوو نەخوێنتەوە هەڵەكانی دووبارە دەكاتەوە .

وتەكەی پلاسخارت لە كونفرانسی دەستور و بەرامبەر زۆرینەی پەرپرسە باڵا حكومی و حزبیەکانی كوردستان كە گوتی ( وامەزانن قەوارەی هەرێمی كوردستان كە قوربانیەكی زۆری ویستوە هەتا هەتا دەمێنێتەوە ) بۆ بەشێكی زۆرمان شتێكی نوێ نەبوو چونكە زۆربەمان دركمان بەو مەترسیە کردبوو وە چەندین بابەتمان لەسەر نوسیوە , شتە نوێیەكە ئەوە بو كە بەرامبەر ئەو هەموو بەرپرسە باڵایە وە لەلایەن  كەسایەتیەکی وا هەستیار وەك بومبێك وابوو. 
پلاسخارت باسی لە چەند خالێكی كرنگ كرد كە هەموومان ماوەیەكە مەبەستمانە ( گەندەلی , لەت لەت بوون و بەحزبی بوونی كومەلگەی كوردستانی , پرسی ئازادیەكان ).
لەهەموو ئەو خاڵانە بە كورتی دەتوانین بلێین ئێمە بە پێچەوانەی شەپۆل مەلە دەكەین واتە رێیەكمان گرتوەتە بەڕ پێچەوانەی ئەو ستراتیجیەتەی كە دەمانگەیەنێتە ئامانج , لە بری ولاتێكی شەفاف و دەستپاك لەو پەری گەندەڵین , لە بری میلەتێكی یەكڕیز و یەكگرتوو وڵاتمان لەت لەت كرد وكومەلگەمان بەرەو بەحزبی بوون برد وەكو کەشتیەكەی نوحمان لێكردوە لەهەر شتێك دەبێت دوو جۆری تێدابیت , لەبڕی ولاتێكی ئازاد و دیموكرات و نمونەیی جوان و سەرنجراكێش هێدی هێدی  پاشەكشە دەكەین وئازادیەكان بەرتەسك دەكەینەوە , بەیاننامەکانی كونسلگەریەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان پشتراستكەرەوەی ئەو راستیەن .
پلاسخارات باسی لە راستیەك كرد پێش جەند کە مانگێك بینیمان ئەویش نمونەی هەرێمی تیگرای بوو لە ئەسیوبیایە كە لە هەندەك ڕووەوە لە هەرێمی كورستان دەچێت , ژمارەی دانیشتوانی پێنج ملیونە و لە باكوری وڵاتە , شوێنەكەیان شاخاویە, و ماوەكی زۆر وەك بيضة القبان بوون لە دەسەڵاتی ئەسیوبیا , بەڵام بەرپرسانی تیگرای كە لە دەسەڵات بوون دوور بین و براگماتیك نەبون و هەوڵیان نەدا وڵاتێكی دیموكرات و شەفاف دروست بكەن وكێشەكانیان زوو چارەسەر بكەن كە ماوەیەكی زۆر كەلەكە ببوون  .لە مانگی ٤ سالی 2020 شەر دەستی پێكرد و تەواوی هەرێمی تیگرای لە لایەن ئەسیوبیەكان كۆنترول كرا .
دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاكو وەكو هەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت , ئەوەی مێژوو نەخوێنێتەوە هەمان هەڵەكانی دوربارە دەكاتەوە , شەرمەزاریەكە گەورەترە كاتێ مێژوو ناخوێنیتەوە و هەڵەكان دوبارە دەكەیەوە , مێژونوسی یۆنانی پولیبیوس دەلێت ( گرنگە بۆ ئەوانەی مێژوو دەخوێننەوە تێروانینی هۆکارەکانی روداوەكان بەدەست بێنن , و ئەو دەسەلاتەی لە رێگای باشترین سیاسەت بەدەست دێت ) 
سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریت

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان