سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

" وامەزانن ئەم جۆرە ئۆتۆنۆمییە هەربە مسۆگەری هەتا هەتایی دەمێنێتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرحان جەوهەر 

ئەم ناونیشانەی سەرەوە یەک لەو دەیان رستە و سەتان وشانە بوو، کە  بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق لە کۆنفڕانسی یەک ریزی و پرسی دەستوورلە زانکۆی کوردستان ئاراستەی بەرپرسان و گەلی کوردستانی کرد ، کۆی وتارەکەی بلاسخارت پڕاو پڕبوو لە ئامۆژگاری و هۆشداری بۆ هەرێم و هەموو لایەنە سیاسیەکان ،  پێی گووتن ، گەر یەک ریزو یەکگرتوو نەبن ، هیچ زەمانەتێک نییە ، ئەم قەواریە تا هەتایی بەردەوام بێت ، هیچ جار نەبوو نەتەوەیەکگرتووەکان بەم شێوە بێ پێچ و پەنایە و بەئاشکرا لەبەردەم میدیا و بەکراوەی ئەم جۆرە گوتارە ئاراستەی هەموو هێزو لایەنی سیاسی بکات . ئەگەر خوێندنەوەیەکی واقعی و دوور لە هەست و سۆز بۆ ئەم قسانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەین ، دەرەنجامێکمان دەداتێ کە هەرێم لەبەردەم مەترسییەکی گەورە دایە ئەویش نەمانی ئەم واقعەیە ، بۆ بە روونی بە ئێمەی گوت نابێ چیتر دوو زۆنی سەوزو زەرد بمێنن ، دەبێ چاکسازی لە ئابووری و ئاسایش بکرێت و هێزی پێشمەرگە یەکبخەنەوە . وتارەکە لێوان لێوبوو لە رستەو وشەی پڕمانا ، هەروەها بەزمانێک داڕێژرابووپاڵپشت بە رۆشنبیریەکی قوڵ . بە سەرکردایەتی سیاسی کوردی گوت : چیتر کاتی زۆر لەبەردەست نییە بۆ ئەنجامنەدانی ئەم پڕۆسەیە ، بلاسخارت گەلێک هۆشداری بە ئێمەدان پێی گووتین : ئەم قەوارەیە بەکەم مەزانن قوربانی و کاتێکی زۆری ویستووە تا دروست بووە ، بۆیە حەقە بیپارێزن ، یەکریزی کاری بەردەوامی دەوێت و ئەرکی سەرکردایەتییە کار بۆ ئەم یەک رێزیە بکات ، هەروەها گوتی: جێگەی سەرسووڕمان نییە ، کە خەڵک متمانەی بەوە نه‌مابێت کە پرۆسەی سیاسی لە خزمەتی ئەواندا بێت ، یان ببێتە مایەی هیچ گۆڕانکارییەک . بۆیە داوای لە بەرپرسان کرد، چیتر قسەی باق و بریق و بێ کردار بۆ خەڵک نەکەن ، چونکە دەبێتە هۆی بێ هیوابوونی خەڵک ، هەروەها دەڵێت :بەحوکمی هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتێکی هەرێم لێتان دەخوازێت دووجار بیربکەنەوە . بلاسخارت لە وتارەکەی باسی لە تێۆری یەکێتی دژەکان کرد ، کە بەهیچ شێوەیەک جیاوازی بیرو ڕاو نابێتە هۆی بێهێزیتان ، بەڵکو سەرچاوەی هێزە بۆتان . 
ئەوەی گرنگە سەرکردایەتی و لایەنەسیاسیەکان تا چەند تێڕمان و بیرکردنەوەی قوڵیان بۆ وتارەکەی بلاسخارت هەبووە ، چونکە هەموو قسەکانی ئاراستەی سەرکردایەتی و لایەنە سیاسیەکان کرد ، تا چەند ئەم قسانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گرنگ و جددی دەزانن ، یان هەر وەک هەموو جار لەو گوێ بۆ ئەو گوێ تێدەپڕێت و هیچ ناکرێت ، نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو پەڕی بەدەنگەوە هاتن و خەمخۆری خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی ، کە ئێمە بەرژەوەندی خۆمان نەزانین ئەوان لەمەزیاتر چ بکەن. ؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان