سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كێ لە كێ دەبورێ ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی
قسە لەسەر ئازادكردنی سزادراوانی بادینانە. لێبوردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی سزاكانیان تەسبیت كرا، یان سوككردنی حوكمەكانیان‌و ئازادكردنیان لەماوەیەكی كورتدا.
*
راستییەك هەیە كە لە رۆژی 16ی شوباتەوە كە سزاكانیان لەلایەن دادگای تاوانەكانی هەولێرەوە راگەیەندراو بە شەش ساڵ حوكم دران، سەرۆكی هەرێم داوای كرد چاو بەو سزایەدا بخشێندرێتەوەو ئەو كاتەش بەراستی دەرفەت هەبوو.
*
نەكرا. خراپتریش كرا.
*
ئێستا ئیتر سزادراوان هەر بەردەبن، بەڵام چۆن ؟
*
ئەو ماددانەی سزادراوانیان پێ حوكم دراون، لە مێژووی سیستەمی دادوەریی كوردستان‌و لەناو قانونی سزاكانی كوردستان‌و عێراق موعادیلیان نییە. بە واتایەكی دیكە ناچنە قاڵبی تاوانەوە، بۆیە سوككردنی سزای سزادراوانی بادینان مانای وایە كە ئیتر سەردانی كۆنسوڵخانەكان‌و كۆبوونەوە لەگەڵیان هەر تاوانە، بەڵام سزاكەی قورس نییە!
*
راستییەكەی ئەو لایەنەی ئەو گەنجانەی گرتووە ئەوە نزیكەی ساڵێكە هەر خۆی دێنێ‌و دەباو ناڵێ لەسەرچی گرتوومن. بەڵێ ئەمانە دژی پارتی ئیشیان كردووەو پتر لەوەی كاریان بۆ لایەنی دەرەكی كردبێت، خزمەتی ركابەرانی پارتییان كردووە لە بادینان‌و جنێویان بە رەمزەكانی پارتی داوە. ئاو بێنە‌و دەست بشۆ.
*
ئازادكردنی ئەو گەنجانەی بادینان لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بە لێبوردنێكی تایبەت هیچ ئەمسالێك لە قانوندا دروست ناكات، بە واتایەكی دیكە كەس لەسەر سوچێكی لەو شێوەیە بەئاشكرا لە زینداندا نییە تا ئەویش لەگەڵ ئەواندا بەر لێبوردن بكەوێت‌و لێبوردنێكی تایبەتە.
*
ئەدی دەسەڵاتی دادوەری؟
لێبوردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان میلادێك دەبێ بۆ پێداچوونەوە بەو سیستەمەی ئێستای دادوەری لە كوردستان كە بەتەواوەتی كەوتۆتە ژێر كۆنتڕۆڵی یەكێتی‌و پارتی‌و، بە شانازییەوە باس لەدادوەری یەكێتی‌و پارتی دەكرێت!
*
لێرە بەدواوە پێویست دەكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەكو چەترێكی كۆكەرەوە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی دەرەوە‌و ناو پەرلەمان‌و تەنانەت خەڵكانی شارەزا لەو بوارەدا بكات كە پرۆژەیەكی ریفۆرمی بنچینەیی بۆ بنیادنانەوەو، رزگاركردنی ئەو دەسەڵاتە لە هەیمەنەی پارتی‌و یەكێتی ئامادە بكەن‌و بیخەنە بەردەم رای گشتی.
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان