سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پرسی گەلەكەمان و دیموكراتیەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەردار هەركی 

. كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو و حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری .

. بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی .

. بژاردەی كەلە رەقی و عینادی انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بوَ هەموان.

لە دێر زمانەوە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە نێوان پرسی گەلی كوردستان و دیمكراتیەت , هەر كاتێك دیمكراتیە یان نیمچە دیمكراتیەت لەو وڵاتانەی كە مللەتەكەمان تێدا دەژیت بە هێز بوە پرسی گەلەكەمان بەرو پێشوەچون و كەشەكردنی بەخوَە بینیوە , پێچەوانەكەشی بە هەمان شێوە راستە ,
هەربویە شورشی نوێی گەلەكەمان دروشمی مافی چارەنوسی بۆ  گەلی كوردستان و دیمكراتیەت بۆ عراقی هەلگرتبوو .
واتە یەك لە بنەماكانی ستراتیجیەتی مللەتەكەمان بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی پیادە كردن و پتەو كردنی دیمكراسیەت و بهاكانی لە ئازادی روژنامەگەڕی و ئازادی دەڕبرین و گشت مافەكانی تری مرۆڤە , و دابین كردنی ژیانەكی ئاسودە و پڕ كەرامەت بۆ هاولاتیانی كوردستانی ئامانجێكی پیروزە كەمتر نیە لە حەزی ژیان ناو قاوەرەكی نیمچە سەربەخو. واتە بە نمونەی جوان و سەرنج راكێش هەم وڵاتمان بەهێز دەكەین و هەم پێشتگیری نێودەولەتی زیاتر بەدەست دێنین .
بەداخەوە ئەوە ئیستا لە كوردستان دەگوزەرێت و پیادە دەكرێت ریك پێچەوانەكەیتی و مەلەكردنە پێچەوانەی شەپول , ئەم راستیە بە زەقی لە كەیسی گرتنی چالاكوانانی بادیان بەدی دەكرێت , و كاردانەوەكانی ناوخویی و دەركەی ئەم راستیەی دەسلمێنێت , لە ئاستی ناوخویی ( هەلوێستی یەكێتی و بزوتنەوەی گوران و كومەلی دادپەروەری و حزبی شیوعی كوردساتانی  .....) لە ئاستی دەرەكیش ( بەیانامەكانی كونسلگەریەكانی ئەمریكا و ئەلمانیا و فرنسا و كندا و یەكێتی ئوروپا ....)و هەروەها لە راپورتی نەتەوە یەكگتروەكان- ئۆفیسی عراق UNAMI لەسەر هەمان بابەت زۆر  بە ئاشكەرا باس لە پاشەكەشی بەهاكانی دیمكراسیەت لە هەرێمی كوردستان وكوتپەند كردنی ئازادی دەڕبرین دەكات .
ئەوەی مایەی نیگەرانیە بەرپرسە پەیوەندارەكانی هەرێمەكەمان تاكو ئیستا بژاردەی كەلە رەقی و عینادیان هەلبژاردوە كە ئەمە انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بۆ هەموان , سیاسەتی نەعامە و پشت گوێخستنی رەنگدانەوەكان وڵاتەكەمان بەرو هەڵدێر دەبات چونكە كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری  .
هەروەها بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان