سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چەواشەکاری راستەقینە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف
                      
ساڵی نەوەدوپێنج و لە هەوڵەکاندا، بۆ ئاشتی و کۆتایی شەڕی ناوخۆ، دوای گفتوگۆ و دانوسان، پرۆژەی رێکەوتنی ( دبلن ) لە نێوان پارتی و یەکێتی هاتە ئارا .خاڵی پێنجەم و کۆتایی پرۆژەکە دانپێدانان بو بەوەی ( پ ک ک هێزێکی تیرۆریستە و نابێ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ) .
پرۆژەکە لە دەەرەوەی وڵات و بە ئاگاداری و نێوەندگیری بیانیی چێکرابو، لەناوخۆشدا، پێویستی بە زەمینە سازی و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبو . 
بەو مەبەستە نوێنەری ئاغای رەفسنجانی ( سەرۆک کۆمار )ی ئەوساڵ، سەردانی هەرێمی کوردستانیکرد، بەندە چانسی ئەوەم هەبو وەک نوێنەری تاڵەبانی لە مەرزی پەروێزخانەوە پێشوازیمکرد و گەیاندمە ژورە بچوکەکەی سکترتێری گشتی لە هەولێر، شاسوار ( مستەفا ئیبرایم ) یش لەوێ بو .
هەر زو مام جەلال، بەدەم خواردنەوەی ساردییەکەوە رەشنوسی پرۆژەکەی بۆ خوێندەوە و مەلا یاسینی راسپارد ( کە تا ئەو کاتە لە نەو دەرگاکەدا بە پێوە راوەستابو ) ئەلبومی وێنەکان بۆ میوانەکە بهێنێ .
بەدەم روانین لە وێنەکانی خۆی و عەبدوڵا ئۆچەلانەوە بە ( ئاغای نوریان ) ی وت :
- بروانە روخساری ئاپۆ ! تەماشای زەردەخەنەکەی بکە ! ئەوە لە تیرۆریست ئەچێ !؟
بێ چاوەڕوانی وەڵامی میوانەکەی وتیشی ( دوێنێ وەفدی ئەمەریکاییەکانم لابوە، هەمان ئەو قسانەی بۆ تۆی ئەکەم بەوانیشم وتوە، ئێمە خاڵی پێنجەمی ئەو پرۆژەیە رەتدەکەینەوە و لەژێر هیچ فشارێکدا، ئامادە نین" پ ک ک " وەک هێزێکی تیرۆریستی بناسێنین ) . 
دوای چارەکە سەدەیەک و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ئەبێ ئەو راستیە بزانن کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان، تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانیان ( پ ک ک ) وەک هێزێکی تیرۆریستی ئەناسێنن، یاسای بەرەنگەربونەوەی تیرۆر کە بە ژمارە سێی ساڵی دوهەزاروشەش لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوە، بەمدواییەش بە دەنگی زۆرینەی فراکسیۆنەکانی ( پارتی، یەکێتی، گۆڕان و یەکگرتو ) درێژکرایەوە، (هەر بۆ وەبیرهێنانەوە، ئەو یاسایە بو کە نەوشیروان مستەفا لە باسیدا ئەیوت پارتی بەو یاسایە ئەتوانێ تورەکە بکاتە سەر هەرکەسێ کە بیەوێت ) تیایدا، چەمکەکانی ( تیرۆر و سەلامەتی گشتی ) وەک کاڵایەک بە باڵای پارتی و سیستەمی حوکمڕانیەکەیان دوراوە . ئەشتوانن بەو یاسایە هەمو گروپ چات و دەستە و کۆڕ و کۆبونەوەیەک کە دژی حکومەتی هەرێم و دەزگا رەسمییەکانی بێت، لە خانەی تیرۆردا چێ بکەن و پەیوەندیکردن بەو مەبەستە لەگەڵ کونسلخانە و دەزگا و لایەنە بێگانەکاندا، وەک کارێکی تیرۆریستی پێناسە کراوە . 
کەواتە حکومەتە ئیئتیلافیەکەی هەرێمی کوردستان و ستراتیژی کارکردنیشی هەمان روانین و ئاراستەی هەیە، یەکێتی و گۆڕانیش لە هەموان باشتر ئەزانن و لە سەرۆکایەتی هەرێم و لە ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیر و گزیریان هەیە و پشتیوان و هەماهەنگن ! ئەوانەشی لە مەسەلەی دادگاییکردن و زیندانیکردنی گروپی بادیناندا بەراستی پشتیوانن، تەنیا ئەو کەس و لایەنانەن کە دژی درێژکردنەوەی ئەو یاسایە دەنگیان بەرزکردەوە و دژی ستراتیژ و کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستاونەتەوە . ئەوانەیشی کە بەشدار و پشتیوانی حکومەتی هەرێمن و لە هەولێر شادمان و لە سلێمانی بە قیژەوە فرمێسکی تیمساحی بۆ زیندانیکراوەکان دەڕێژن، درۆزنی گەورە و چەواشەکاری راستەقینەن.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان