سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی یاری بە ئاگر دەکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئایار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی
کێ چ دەڵێ با بڵێ، لە کۆی پێنج دادوەرەکەی دادگای پێداچوونەوە، سێیان پارتین و ھەر ئەو سێیەش بڕیاری دادگایی تاوانەکانیان تەئیید کرد. ئەو دادوەرانە پێش ئەوەی نوێنەری کەس بن، نوێنەری حزبەکانی خۆیانن و بۆیەش حزب لەوێی داناون تا پارێزەری مەساڵحی حزب بن.
کەواتا پارتی بڕیاری داوە.
*
ئەو کردەوانەی کە وەکو تاوان بەسەر ئەو سزادراوانەدا کراوەتە ماڵ رەنگبێ یەکێک بێت لە گەورەترین سکانداڵەکانی مێژوو کە بەناوی قانونەوە تۆمار کرابێت. چونکە نەک ھەر ھیچ دەققێک لە قانوندا نییە پشتیان پێ بەستبێت، بگرە رێگا خۆشکەرە بۆ قەیرانێکی سیاسیی گەورە بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکا وئەوروپا! جا فەرقی ئەو قەرارە لەگەڵ موشەکەکانی حەشد چین کە بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەنرێن لە بەغدا؟
*
مەسەلەی دانیشتن لەگەڵ کۆنسوڵ و سەردانی کۆنسوڵخانە وەکو تاوان وێنا کراوە و ئینجا داوا لە دیندار زێباریش دەکرێ کە بۆ ئەو وڵاتەنەی روون بکاتەوە کە ئەوانە جاسوس بوونە و ئەوە قەراری دادگایە! 
ئایا پارتی بەدوای تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکایە؟ ئەگەر تۆڵەکردنەوە نییە ئەوە سوکایەتیکردنە بە ئەمریکا و ئەڵمانیا کە بە ھێزی ئەوان ھەرێم ھێشتا نوززەیەکی تێدا ماوە. باوەڕ ناکەم نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە و خودی وڵاتەکان وا بە ھاکەزایی بەسەر ئەوەدا تێپەڕن.
*  
قسەیەک ھەیە دەڵێ کوڕەکان باجی ھەڵەی باوکەکانیان دەدەنەوە، بەڵام لە راستیدا لە کوردستان باوکەکان باجی ھەڵەی کوڕەکانیان دەدەنەوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان