سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

شنگال لە نەخشەی عیراق دەرکەوتووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کاروان باعەدری

شنگال تاکە شوێنە لە ناوچەکە زیاتر لە ١٠ گرۆپی سیاسی عیراقی و ئیرانی و تورکی لێن و هەزاران چەکدار لە ژیر ناو و ئاڵایی جۆراوجۆر ، ئەگەر تەماشەی واقعی راستەقیینەی جیۆسیایی و سەربازی شنگال بکەی حکومەتی عیراقی هەر هیچی پێ ناکرێت لەو شارە.

کازمی بەو عەزامەتەی کە خۆی ناوی لە کابینەکەی خۆی ناوە با بچێتە شنگال و یەک قسەش بکات بەرامبەر بەو هێز و خەلکانە.
چونکە حکومەتی عیراق نە ڕۆلی هەیە و نە هیچیش پێدەکری.

ئێستا شنگال شوێنیکە کێشەکەی لە کەشمیر و قودسیش گەورەتر بووە، ئێستاش ئەو هیزەی لەوێ بالادەستە هێزەکانی سەر بە پەکەکن کە کازمی لە ریککەوتنەکەی شنگالدا بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و دەیەوێ لە شارەکەش دەربکات، بەلام نەک هەر پێ ناکرێ بگرە گۆیشی پێ نادەن و هێڕشیش لێ دەکەن.

ئێستا ئەو هێزانە سنوورێکی بازرگانی و مرۆیی لەگەڵ رۆژئاوایی کوردستان دا بوونی هەیە جگە لەوەش پەکەکە لەم لا و لەو لاش هەردووی باڵادەستە.

ماوەیەکە ئەنجوومەنی خۆسەری شنگال بەسەرەدانیک لە گەل مەزلووم کۆبانی کۆبوونەتەوە یەکەم تەوەرییان لابردنی سنوورەکەییانە بە شێوەیەکی فەرمیی و بەستنی شنگال بە رۆژئاوا ئەگەر بە شێوەییەکی نیمچە فەرمییش بێ.

هێزەکانی سەر بە پەکەک باش دەیزانێ کازمی و حکومەتەکەی ئەو دەسەڵاتەی نیە لە شنگال و بە کەیفی خۆی هاتووچۆ دەکات و گۆیشی بەکەس نادات و ئەوەی بیەوێ دەیکات.

 ئێستا ئەمنی قەومی عیراقی و ئاسایشی ئیزدیخان و بەریوبەرایەتی خۆسە و یەکنەکانی پاراستنی شنگال و باڵی پیاوان و ژنان و حەشد و هێزەکانی پاراستنی ئیزدیخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ و پێشمەرگاکانی قاسم شەشۆ و چەندین گرۆپ لە شنگال و هەندێک لە هیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی سەر بە مەڵبەندی ئەو شارە هەریەکیان دەست بەسەر بوقعەیەکی جوگرافی دا گرتووە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ