سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سواڵی سواڵکەر بۆ نۆکەر!

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 نیسان 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی
ئەگەرچی قانونی نوێی ھەڵبژاردنی بەغدا پڕ بەدڵی پارتی و یەکێتییە، کەچی چەند خاڵێک ھەن کە ئەو دڵخۆشییەی لێتێکداون و سەبەبی قەلەقین.
*
بەنسبەت پارتی و یەکێتی راستە کە ئەمجارە رێژەی بەشداریکردنی خەڵک کاریگەریی بەسەر ئەنجامەوە نابێ، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ھەر لایەنێک خۆی لە بەرەی بایکۆتکردنەوە بکاتە خاوەن دەبێتە براوەی بێ کورسی. 
*
قەلەقییەکی دیکە رەنگبێ تەزویر بێت ئەگەر بە رێککەوتنێکی ھاوبەش نەکرێت؛ سیستەمەکە لە سۆنگەی ئیفلاسی سیاسی و جەماوەریی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رابردوو، بە دەیانھەزار دەنگی سەرگەردانی کۆڕۆنا گرتووی حزبەکانی دیکەی لەسەر سینیی زێڕ داناوە. ئەو دەنگانە چاوەڕێی ئەوە نین بچنە ناو ھیچ سندوقێکەوە، بەڵام گرفت ئەوەیە چۆن بتوانرێ لە سوچێکی سندوق قەرەنتینیان بکەن؟ ھاوکات بیانکەن بە پێوەرێک بۆ ژمارەی دەنگەکانیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستاندا!؟
*
بەنسبەت یەکێتی کە کۆنگرەی کردووە و تاڕاددەیەک سنوری بەرپرسیاریەتی و بڕیاردانیان لە ناوچە جیاجیاکاندا دابەش کردووە، جارێ لە رووی ناوخۆییەوە کێشمەکێشێکی ئەوتۆ لە ئارادا نییە. بەتایبەتیش کە ئیتر کێشەی بەرھەم ساڵحیشیان نەماوە، بەڵام بە نسبەت پارتی، سەنگی مەحەک کۆنگرەی چاوەڕوانکراوە کە تا چ راددەیەک دەتوانێ ناوماڵی پارتی بە تۆکمەیی رابگرێت.
*
رەنگبێ لە رووی سیاسییەوە ھینە قۆڕەکەی ئەم ھەڵبژاردنانە و تەئەمولی قوڵ، جۆری مامەڵەی ھەردوو حزب لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بێت. 
گۆڕان تەنانەت گۆڕانی ھەڵبژاردنەکانی رابردووش نییە تا لەسەر بنەمای ئەو دەنگانەی ھەیبووە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
*
پارتی بۆ حوکمی ناوەندی و یەکێتیش بۆ حوکمی ناوچەیی پێویستییان پێیە، بەڵام لە راستیدا، بە پێی داتاکانی ھەڵبژاردنی پێشووش بێت، بەو سیستەمەی ئێستا، ھەرکەس یەک کورسیش بدات بە گۆڕان دەبێ وایدابنێ لە گیرفانی خۆی و لە مایەکەی بەخشیویەتی! بەتایبەتیش ئەگەر ھەندێک لە فیگەرە ناڕازییەکانی گۆڕان خۆیان کاندید بکەن، رەنگبێ رێکەوتنیش دادیان نەدات.
*
راستییەکەی کەس حاڵی بە حاڵی گۆڕانی سێ جار کۆیلە(ساحێبخانووەکان، پارتی و یەکێتی) نەبێت. تراژێدیایەکی سیاسیی حەزین و ئیمپراتۆرییەتێکی دەرۆزەکەر لە دەرۆزەکەران...ئەلفاتیحا!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان