سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

وەڵامێکی زۆر ھەزەلی، بۆ رێبوار کەریم وەلی!

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 نیسان 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار عەلی(چەلەبی )
ناونیشانی بابەتەکە،تەنھا وەڵامێکە بۆ وتارەکەی(جوتە پێڵاوێک لازم بۆ کازم) ی "رێبوار کەریم وەلی "لەسەر کێشی وەڵامەکەی خۆیی،بەڵام بەناچاریی و بەھۆی ھەژمونی سەرواوە(قافية) بووبە ھەزەلی،تاکورێکبێتەوە لەتەک وشەی وەلی...
ئەم نوسەرە بەپێچەوانەی نوسینەکانی تری ،ئەم وتارەی زۆر لاوازە و وەکو بزڕکاندنوایەو ھەرلە خۆوە دەستەواژەی بێ واتای ھەڵڕشتووە،کەئاستی دنیابینی نوسنکەی نزمکردۆتەوە.
بەنمونە:-
"ئەگەر بە گومانی ھەندێک کەس حوکومەت دەستەوەستان و مێینەیە ...زۆر سەھوون!ئەم حوکومەتە ھەم نێرەو ھەم شێرە"
لەم دەقەدا نەوتراوەکەی ئاوەزمەندیی نوسەر پاشخانی پیاوسالارییە ،بۆیە مێیینە بوونی لاشەرمەزاریییە و بەرگریی توندی لێ دەکات...
یاخود دەبێژێت:
"ھەربزانە دوای ئەو روداوە دوو دوکانی قۆندەرە فرۆشیان لەبەردەمی پەرلەمان کردەوە، بە داشکانی بەھارییەوەو ناویان نا کازمی قۆندەرە!"
نوسەر  ھەر لە خۆڕا توشی ھێستریادەبێت و بەرگریی لە حوکومەت دەکات و بیرۆکەی ھەڵەشەو پەڵەشە دەنووسێت...
کە ئاشکرایە خۆی سەربەباڵی پزمامێکە و بۆ باڵاکەی پزمامێکێکی تری "ھەولێری گوتەنی " پاندەکاتەوە!
بەکورتی پێڵاو تێگرتنەکەی بەلاوە گرنگنیە،ھاویژراوە یان دانراوە،بەر یەکێتی کەوتووە یان پارتی یاخود ھەر دووکیان!
گرنگ لەوتارەکەی ئەمدا،پاکانەکردنە بۆ باڵەدەستڕۆیشتووەکەی حیزبەکەی ،کە ئەم لەلایان لە لیستی رەشدایە و لە چنگیان ھەرھاتووە!
ئەگینە ئاشکرایە ،دکتۆر "کازم فاروق " ھەم پزیشکێکی سەرکەوتوی پسپۆری شێرپەنجەیە و ھەم پەرلەمانتارێکی گەنجی ئازای بەھەڵوێستە و بەردەوام بەرگریی لە مافی ھەژاران دەکات ،کە ئەوان ھەست بەودنیایە ناکەن!
ھەڵوێستی ئەمڕۆ "پێڵاوگرتنە سەرۆکایەتی پەرلەمان" ھێمای خۆی ھەیە کە نەوەلی و نەوالیەکانی کوردستان بەسانایی تێیی ناگەن!
ئەو ھەڵوێستە ھێمای ناڕەزایی خەڵکە و بەو شێوەیە گوزارشتی لێ دەکرێت.
چووتەپێڵاوەکەش ئەگەر لە مەزادێکی ئاشکرادا دانبرێت،نرخی لە ھەموو بەھای ئەوکەسانەی دەوری دەسەڵات زیاتر دەبێت ،کە لەسەر گیانی خەڵک و لە سەرسفرەوخوانی ستەمکاریی دەلەوەڕێن.
بۆیە ئێوە و ھاوبیرەکانتان ناھەقتان نیە،چونکە سەر بەو دنیایە نین بەئاسانی لەو ھێمایا مەدەنیانە تێبگەن و  ناگەنە ئەو ھۆشیاریەش ،رێگا راستەکە ببینن کە"مەحوی "بانگەشەی بۆ دەکات:
"شوکر ھۆشیارە مەحوی 
تێدەگا دنیا خەراباتە!
کە بەدمەستی بکائەھلی،
خراپەی بۆچی لێ دەگرم؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان