سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بودجەی لغاوكردنی سلێمانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی
راستییەكەی قەت پارتی‌و یەكێتی لەچەند ساڵی رابوردودا، وا شلگێڕانە بەدوای قانونی بودجەوە نەبوونە. هەموو ساڵێك بێ پارتی‌و یەكێتی لە پەرلەمان‌و لەناو قانونی موازەنەدا، پشكی هەرێم جێگیركراوەو جێبەجێ نەكراوە.
*
ئەمجارەیان قانونی بودجە پتر لەوەی مەسەلەیەكی دارایی بێت‌و دابینی موچە بكات، سیاسییە.
یەكەم: لەم قانونەدا ئەوە جێگیر كرا كە هەرێم بتوانێ خۆی نەوت بفرۆشێت. هەرزانفرۆشیشی بكات كێشە نییە، چەندی كەم بوو خۆی دەیخاتە سەرو دەیگەیەنێتە ئاستی نرخی سۆمۆ. بە واتایەكی دیكە رەنگبێ هەرێم بۆ مەجبور بێت بۆ پێدانی پارەی 250 هەزار بەرمیل 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت. خۆ ئەگەر چەند رۆژێك هەناردەی نەوت راوەستێ، ئەوا دەبێ حكومەت بچێ قەرز بۆ سۆمۆ بكات! كەواتا لێرەدا مەتڵەبی حكومەت روونەو دەركەوت مەسەلەكە پارە نییە.
دووەم: رێگری كرا لەوەی كە لە حاڵەتی پابەندنەبوونی لایەك بە رێككەوتنەوە، بەغدا بتوانێ مامەڵەی دارایی راستەوخۆ لەگەڵ هیچ پارێزگایەك بكات.
سێیەم: خەونی لامەركەزییەتی ئیداری‌و مالیی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان‌و راپەڕین لەبار بردرا.
چوارەم: پێگەی كوڕەكانی تاڵەبانیی (كە لە حوكمڕانیی ناوەندی‌و لەگەڵ پارتیدایە) لەناو یەكێتیدا قایمتر كرد.
*
لەڕووی سیاسییەوە زیانمەندی یەكەم لەم قانونەدا، هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگییە. كارتی گوشاری بەغدا كە كرابووە سیاسەتی رەسمیی یەكێتی ئیتر بەهای نەماوە. قوباد تاڵەبانی ئەو كارتەی لە گوشار بۆ سەر پارتییەوە هەڵگەڕاندەوە بۆ قایمكردنی پێگەی خۆی.
*
ئێستا دەبێ سلێمانی نیوەی داهاتی نانەوتیی خۆی لەڕێگەی هەولێرەوە بۆ بەغدا حەواڵە بكات‌و ئەوجا چاوی لە كەرەمی هەولێر بێت. خۆ ئەگەر لەوەشدا سەركێشی بكات، هیچ دەرچەیەك لە قانونەكەدا نەهێشتراوەتەوە بۆ ئەوەی پەنا بۆ مامەڵەی جیاواز بەرن.
*
ئەخیرەن دەركەوت كە كەروێشك بە عارەبانەش بێ هەر دەگیرێ!
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان