سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

جوتە پێڵاوێك لازم بۆ كازم!

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی
ئەگەر بە گومانی هەندێك كەس حكومەت دەستەوستان‌و "مێیینەیە"، كورد وتەنی زۆر سەهوون! ئەم حكومەتە هەم نێرەو هەم شێرەو، هەموو شتێكیشی پێدەكرێت. تەنانەت دەتوانێ موچەش نەدات. ئەوەی دیكەشی دەتوانن خۆتان تەسەوڕ بكەن كە چ هەیە بیكات‌و پێی نەكرابێ یان نەیكردووە!؟
*
قسەیەكی كوردەواری هەیە دەڵێ:"بە باو باران لە عومری بەفر كەم دەبێتەوە." بە ئۆپۆزیسیۆن‌و دەستەڵات، هیچ مانایەكیان بۆ وجودی پەرلەمان نەهێشتۆتەوە، راستییەكەی ئەگەر قسە لەسەر نێرو مێیەتی بە مەفهومی پیاوسالاری بێت، ئەوە پەرلەمانە كە خەسێندراوە!
*
پێڵاوگرتنە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە تاك یان بە جوت، مانای جورئەت‌و ئازایەتی نییە. ئەگەرچی دەڵێن:" دۆست سەیری سەرو دوژمن سەیری پێڵاوت دەكات"، بەڵام مۆری تەسدیقە بۆ ئەوەی كە دەستەڵات مەتڵەبیەتی:" بەپێڵاوەوە هاتن‌و دەبێ بە پێخواسی لێیدەرچن!"
*
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانیان وا رەوانەی ماڵەوە كرد كە قوڕبەسەرە فریای ئەوە نەكەوت پێڵاوەكانیشی لەپێ بكات! سەرباری ئەوەی جوان جوان بۆیاغیشی كردبوون! ئەوێ رۆژێ پەرلەمان "هەتك" كرا.
*
ئێستا كە كازم وا دەزانێ پێڵاوی گرتۆتە سەرۆكی بۆش، بە هەڵەدا چووە. هەر بزانە دوای ئەو رووداوە، دوو دوكانی قۆندرەفرۆشیشیان لە بەردەمی پەرلەمان كردەوە، بە داشكاندنی بەهارەوە! و ناویان نا كازمی قۆندەرە!
*
ئەوەی ئەمڕۆ رووی دا نیشانەی ئەوپەڕی دەستەوستانی‌و پۆپۆلیزمە. كێشە بنچینەییەكانی ئەم وڵاتە بەرهەمی رێككەوتنە ژێر بەژێرە ریاكارانەكانەو هاوسەنگی (لای پێكهێنەرەكانی حوكمڕانی) تەنها لە دابەشكردنی پلەو پۆستدایە.
*
ئەگەر پەرلەمان بۆ دەستەڵات شوێنێك بێت بۆ قایمكردنی پێگەی حوكمڕانی ئەوا ئێستا سیمبۆلی بەبادانی ئومێدو ئارەزووەكانی ئەو خەڵكە ناڕازییەیە كە پێیانوابوو لەوێوە دەكرێ گوشار لە دەستەڵات بكرێت. شوێنێكە كە دەستەڵات بە سودوەرگرتن لە هەڵەو پەڵەكانی رابردووی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سوككردنی ماڵی گەل، لەسەر ئەو ئاوەی ئەوان رشتیان تەقڵەو فیكەیان پێ لێدەدات.
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان