سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فەڕەنسا دۆستی کوردە  یان  حکومەتی هەرێم ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد جۆڵا

پەیوەندی نێوان فەڕەنسا و دەسەڵاتی  هەرێمی کوردستان بەهێز نیە   بەڵکو  ئەوە  پەیوەندی نێوان فەڕەنساو کوردە بە  بەراورد  بە وڵاتانی تری زلهێز  مێژوویەکی هەیەو لەم  ڕووەشەوە  چەندین ڕووداو و هەڵوێست و بڕیار لەلایەن  فەڕەنساوە  دیارو  بەرچاوە ، ئەم هەڵوێستانەی فەڕەنساش  بەهۆی  بەهێزی و سەرکەوتوویی دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان  نەبووە  بەڵکو هۆکار گەلێکی جیهانی و ناوچەیی و نێوخۆیی هەن ، پەیوەندی فەڕەنساو هەرێم ئەگەر لەچوارچێوەی فەڕەنسا وەک دەوڵەت و هەرێم  وەک سیستەمە حوکمڕانییەکەی ماوەی  30  ساڵی ڕابردوو  سەیری بکەین   نەک هەر باش نیە و نزیک نەبوون لەیەکتری   بەڵکو ڕێک پێچەوانەو زۆرجاریش  هەرێم  بۆتە مایەی  شەرمەزاربوونی فەڕەنساو بەفیڕۆچوونی هەوڵ و هاوکاری و پلانە ستراتیژیەکانی ، ئەگەر تەنها لایەنی ئازادی بیروڕاو دیمکراسیەت و هەڵبژاردن و دەستاودەستی دەسەڵات سەیر  بکەین  بەدرێژایی ئەم ماوەیە   هەرێم  هەنگاوێکی نەهاوێشت جێگای ئومێد و ڕەزامەندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت  فەڕەنسیەکان  بێت ،  ئەمە جگە لە پێشلی مافی مرۆڤ و بابەتی تیرۆر و ڕفاندن و بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان ،
بابەتی  هەڵکشانی گەندەڵی و ناشەفافی داهات و برسی کردنی خەڵک و گرێبەستە گوماناویەکان و دزینی مووچەی خڵک و ڕێگری لە داواو خۆپیشاندانەکان   ئەمە  بابەتێکە  لای فەڕەنسیەکان زیاتر لە سەدەیەکە  هێڵی سوورەو  تازە لە هەرێم لە لووتکەیە  ،  ئەمە جگە لە نیگەرانی فەڕەنسا و  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش  لەبابەتی دۆخی  پێشمەرگەو  شێوازی پێکهاتەو  بەحزبی کردنی   تائێستاش  هەرێم  نەیتوانیووە  پێشمەرگە بەشێوازێک ڕێکبخات  وەک ئەوەی ئەوان دەخوازن  و ببێت  بە هێزێکی نیشتمانی و دوور  لە بەرژەوەندی و دەست تێوەردانی سیاسی و حزبی و بنەماڵەیی ،   لەسەرووی  هەموو ئەوانەشەوە  فەڕەنسا خاوەنی کەڵچەرێکە   جیاواز لە هەموو جیهان و تەنانەت  ئەوڕووپاش ، کە زۆر  دوور و جیاوازە  لە هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگاکەی  ،  بەڵام  ئەوەی وایکردووە فەڕەنسا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە ( گەلی کورد ) نزیک بێت بۆ ئەمەش کۆمەڵێک  هۆکار  هەن  ،   دەکرێ بەکورتی و  وەک سەرەقەڵەمێک  بیانخەینە ڕوو،
لەم دەیەی کۆتایی  ،  گۆڕانکاری گەورەو ستراتیژی لە شێوازو هەڵسوکەوت و بڕیار و دیبلۆماسیەی کۆشکی ئەلێزێ   ڕوویدا  ئەویش بەهۆی گۆڕانکاری لەناوچەی  ڕۆژەهڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت دوای ئەوەی کە  پێی دەڵێن ( بەهاری عەرەبی )  و جموجۆڵ و تەوژمی ئیسلامی سیاسی و بابەتی تیرۆر و دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوڕووپا و هەژموون و کاریگەری زیاتری ئەمریکاو ڕووسیا و  لەولاوەش چین لەڕووی ئابووریەوە  بەسەر ناوچەکەو  بەتایبەتیش  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ،  هەموو ئەمانە وای لە گەلانی فەدەنسا کرد  هەست بە کەمبونەوەو  پەراوێزخستنی  وڵاتەکەیان بکەن ئەمەش وایکرد  گۆڕانکاری لە سیاسەتی فەڕەنسا زۆر بە زەقی و  بە خێرایی  بێتە ئاراوە ،  بۆ ئەمەش  نمونە  زۆرن ،  وەک ئەوەی  لیبیا و لبنان و سوریا و عێراق و توندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیاو ئێران و چەندین نمونەی تر ،
کورد لەناوچەکە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و دەیان جار ڕووبەڕووی جینۆساید و لەناوچوون  بۆتەوە  لەسەر دەستی وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان و هەمیشە فەڕەنسا وەک پڕەنسیپ  لە ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەورووپاو  دژی  ئەم تاوانانە  وەستاوەتەوە و  ڕێگری کردوە   تەنانەت  ئەگەر  بەتەنهاش  بووبێ ، فەڕەنسا  دەزانی  پرسی کورد  پرسێکی ڕەوایەو  لەڕووی جوگرافی و مرۆیی و ئابووری و سیاسیەوە کارتێکی گرینگە  لەناوچەکەو  ساڵانێکی زۆرە  فەڕەنسا چاوی لەسەر ئەم دۆرەو  ئەم ناوچەیە ، هەر بۆیە فەڕەنسا دەخوازێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  دۆستی کورد بێ و هەمیشە هەوڵی پارێزگاری لە کورد و دۆزەکەی داوە ،  بەڵام  ئەوە کوردە و بەتایبەت  کوردستانی عێراق و بەتایبەت تریش لە دوای ڕاپەڕینەوە  نمونەیەکی زۆر خراپی لە ڕووی  سیاسی و حوکمڕانی و دیبلۆماسی و ئابووری و مافی مرۆڤ و یەکتر قبوڵکردنیان  پێشکەش کرد ، ئەم ئەزموونە حوکمڕانیەی هەرێم هۆکاربووە  بۆ مانەوەی  پرسی کورد  تا ئێستا بەم  شێوەیەو دوورکەوتنەو  پچڕان و نیگەرانی  بەردەوامی دۆستەکانمان و نەمانی متمانەی ئەوان  بە داهاتووی سیاسی  ئەم هەرێمە ، بەپێچەوانەوە  ئەگەر هەرێم  نمونەی حوکمڕانیەکی دیموکرات و مرۆڤ دۆست و شەفاف و لەنێوخۆدا  بەهێزو ئاوێتەی خواست و ویستی  خەڵک بوایە  بەدڵنیاییەوە ئێستا دۆخەکە جۆرێکی تر و  پێگەی کورد لە شوێنێکی تر و پەیوەندی و دیبلۆماسیەتی و دۆستەکانی کوردیش لە شوێن و بە جۆرێکی تر دەبوو ...

 هەولێر

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان