سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەکێتی خیانەتێکی دیکەی کرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

            سەهین موفتی

بە داخەوە شەوی رابردوو، جارێکی دیکە یەکێتی چوویەوە پاڵ پڕۆژەیەکی دیکەی ئێرانی، کە دەیەوێت ئێڕاق بە تەواوی بکاتە کۆپی کۆماری سێدارە و کوردستانەکەیشمان بە ناویشەوە نەمێنێت. 
پڕۆژەی یاسای نوێ و هەموارەکە، هەردووکیان لە بەرژەوەندی کورد نەبوون، کە یەکێتی دەگەڵ هەردووکیان بوو...!  بەڵام هەموارەکە زیانەکەی کەمێک کەمترە، دەنا هەمواری یاساکۆنەکەش ئەوەی پەسەند کرا مەترسیدارە بۆ هەرێمی کوردستان . 
کە هی پێشتر حاکمەکان بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان دادەنران بەڵام لە هەموارەکە ناوی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لادراوە کە ئەویش بە بڕیاری یەکێتی بوو گوایا ئەنجومەنی دادوەری لە هەولێرە و نوێنەرایەتی ئەوان ناکات....!
یەکێتی زیانێکی زۆری بە ناوو پێگەی خۆی گەیاند . ئاخر لە مەودوا چۆن ئیدیعای پێشکەوتن و سۆشیال دیموکراتی دەکات لە کاتێکدا پشتگیریی پڕۆژەی بە شیعەکردنی عێراقی کرد کە دەیانەوێ دادگای ئیتیحادی (کە گرنگترین و بەرزترین دامەزراوەیە لە کاتی کێشەکان پەنای بۆ ببرێت) ببێتە هاوشێوەی (مجمع تشخیص مصلحت نظام)ی کۆماری سێدارەی ئێرانی عەمامەکان....!
باشە یەکێتی بە چ روویەک ئیدی باسی مافی پێکهاتەکانی وەک ئێزیدی و مەسیحی و ...هتد دەکات لە کاتێکدا چوویە پاڵ پڕۆژەی بە ئیسلامیکردنی عێراق. 
بەراستی خۆش سۆشیال دیموکراتە ئەم یەکێتیی

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە