سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەکێتی وەک هەموو جار

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی 

دەرچوون لە کۆدەنگی کوردستانی و چوونە پاڵ کۆدەنگی شیعە لە پێناو بەهێزترکردنی ئێران لە عێراق و لە رێگاشیەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە ئەو خەسڵەت و ناونیشانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێ دەناسرێتەوە.
دەڵێن یەکێتی لە دوای مام جەلال ئەوهای بەسەر هاتووە  بەڵام مێژوو و رووداوەکان ئەوە ناسەلمێنن چونکە لە سەردەمی مام جەلال و لە پێناو هێشتنەوەی نوری مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران یەکێتی لە کۆدەنگی دەرچوو و کە دەرئەنجامەکەی نوری مالیکی هێزی دیجلەی دروست کرد و هەوڵیدا هێرشبکاتەوە سەر کوردستان و پاشانیش بودجە و موچەی خەڵکی کوردستانی بڕی، نامە بەناوبانگەکەی رەوانشاد مام جەلال بۆ سەرۆک بارزانی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.
بە قسەی مەلا بەختیار یەکێتی پێداگر بوو لەوەی کە دەبێ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بێت و پاشانیش لێی هەڵگەڕایەوە و لە خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر خەنجەری لە پشتی پێشمەرگە و مێژووی زیاتر لە سەت ساڵ تێکۆشان و قوربانی دانی گەلی کوردستان دا و سەربەخۆیی لە ئامانجێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی کردە ئامرازێک بە دەست داگیرکەرانەوە بۆ لاوازکردن و لەباربردنی تاکە قەوارەی سیاسی و دەستوری کە خەڵکی کوردستان خاوەندارێتی دەکات.
دەرچوونەوەی یەکێتی لە کۆدەنگی کوردستانی لە دەنگدان بە یاسای دادگای فیدڕالی دووبارە کردنەوەی هەمان مێژووە لەلایەن یەکێتیەوە، لە پێناو بەهیزکردنی شیعە و هەژموونی ئێران بە ئاراستەی دامەزراندنی دەوڵەتی (ولي الفقيه) و بەڕێوەبردنی عێڕاق لەلایەن حەشدی شەعبیەوە رێک وەک سوپای پاسداران و ئێران.
بە دڵنیایەوە سەرکردەکانی یەکێتی و میدیاکەی و میدیای وابەستە بە ئەجێندای ئێرانی هەوڵی شێواندنی راستیەکان و لاتەریک کردنی بۆچوونەکان دەدان دەربارەی ئەو رووداوە ترسناک و هەستاریە بەڵام ئەنجامەکەی ناتواندرێ بشاردرێتەوە، وەک چۆن دەرئەنجامی شازدەی ئۆکتۆبەریان پێ نەشاردرایەوە و ئێستا کەرکوک و کەرکوکیەکان شایەدی ئەو خیانەتەن کە لە ئەنجامی دەرچوون لە کۆدەنگی کوردستانی دروست بوو

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ