سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پولەکەی پاپا چی ئاشکرا کرد!

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاسۆ حاجی

پەرچەکرداری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان تورکیا و ئێران شتێکی نوێی تێدا نەبوو، ئەوان سەت ساڵ زیاترە ناوی کورد و کوردستانیان قبوڵ نیە و هەموو توانای فکری و ئابوری و لەشکری خۆیان لەو خاڵە چڕ کردۆتەوە ‘چۆن کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتیمان لە بوون بسڕنەوە’، ئەوە کرداری سەت ساڵی رابردوویان بووە، هەموو دونیا گۆڕا و تێڕوانین و بۆچوون و بەرژەوەندیەکان گۆڕانیان بەسەر داهات تەنها عەقلیەتی داگیرکاری و زاڵی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان وەک خۆی ماوەتەوە و ئەوەش لە پەرچەکرداریان لە بەرامبەر پولەکەی پاپا بە روونی وەدیارکەوت و پەیامێکیان بە کورد دا کە جگە لە خۆی دۆستێکی دیکەی نیە و بە داخەوە کوردیش دۆستی هەموو دونیایە تەنها خۆی نەبێت.

ئەوەی جێی سەرنج و لێوردبوونەوەیە ئەو دابەش بوونەیە کە کۆمەڵگای کوردستانی گرتۆتەوە و بە تایبەتی لە سەر ئاستی بژاری سیاسی و کەسانی قسە رۆیشتووی نێو کۆمەڵگە، پەرچەکرداری ئەوانەی نوێنەرایەتی بۆچوون و ئاراستە و حیزبە سیاسیەکان دەکەن چ لە ئاستی سەرکردایەتی و پەڕلەمانتار و میدیاکار و کادیرانیان بەسەر دوو هێلی پان و دیار دابەش بووینە، یەکەمیان گوزارشت لە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی دەکەن و لە دەرەوەی پێناسەی داگیرکەران بۆ کورد و کوردستان بۆچوونی خۆیان هەیە و بە نەفەسێکی کوردستانیانە و دوور لە کاریگەری حیزب و باوەڕی سیاسی وەڵامی ئەو بێڕێزی و هەڵوێستە داگیرکاری و خۆ بە زلزانینەی ئێران و تورکیایان دایەوە، ئەو هەڵوێست و باوەڕە لە حیزبێک کورت ناکرێتەوە بەڵکو لە ناو هەموو حیزبەکان بە روونی ئەو گوتارە دیار بوو.

دووەمیان ئەوانەن کە لە دەلاقەی حیزب و لە روانگەی تۆڵەکردنەوە لە حیزبێک و کەسێکی دیاری کراو مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکە کرد و بوونە زمانحاڵی داگیرکەران و میدیاکەشیان بووە سەکۆی گواستنەوەی بۆچوونی داگیرکەران و گچکەکردنەوەی رووداوەکە تا ئەو رادەیەی وەک مەترسیەک لە سەر حیزبێکی دیاری کراو و کەسێکی دیار کراو بیناسێنن و لە چوارچێوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەریبهێنن و چوارچێوەیەکی حیزبی بۆ دابتاشن.

لەوەش زێدەتر چاوەڕوانی شکستی ئەو حیزبە بن لە بەرامبەر داگیرکەران بە تەنازولکردن یان پەشیمان بوونەوە. ئەوەی لە پرسی پولەکەی پاپا زێدەتر وەدیارکەوت و رەهەندەکانی ئاشکراتر بوون کە بە هەمان نەفسیەتی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر بەرخوردیان لەگەڵ ئەو پرسەکرد، چۆن ئەو کات ببوونە زمانحاڵ و چاوساغی حەشدی شەعبیان دەکرد ئەوجارەش ئامادەییان نیشاندا کە ببنە چاوساغی جەندرمە و پاسدار و هیوا بخوازن ئەوپولەی کە نەخشەی کوردستانی لەسەر ببێتە هۆیلەناو چوونی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان تەنها لە بەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبی زۆرینەیە و بارزانی وەک لێڤەگەڕ هۆکاری بەهێز مانەوەی هەرێمی کوردستانە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان