سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کوردستان و قەومێکی بێ نیشتمان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئازار 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا رەشید 

تورک لەسەر خاکێک ، کە نیشتمانی باوباپیرانی خۆیان  نەبوو ، توانیان کۆبنەوە و ئیستفادە لە ڕوخانی ئیمپراتۆری سەلجوقی بکەن و بە هاتنی لەشکری ئیسلام ،  نیشتمان بۆ خۆیان دروست بکەن  ، سەرکردەی وەک ( عوسمانی کوڕی ئارتوغرول ) دروست بکات ،  بە  دامەزراندنی  ئیمپراتۆری عوسمانی  ، زیاتر لە ٦٠٠ ساڵ گۆی زەوی و  دەسەڵاتی ئەوروپاو پاپای  کرستیانی بەخۆیەوە سەرقاڵ و جەنجاڵ و خەریک کردبوو ، خۆ ئەگەر بەفرو کرێوەی ئەو زستانەی کە لەشکری سوڵتان سلێمانی قانونی تێیدا گیری خوارد   نەشکانایە و زۆربەی  جەنگاوەرەکانی و وڵاخەکانی و ئەسپەکانی ، لە تاو سەرماو برسێتی ڕەق نەبونایەتەوە ، ئەوە دوورنەبوو  شاری ڤیەنای پایتەختی ئیمپراتۆری نەمسا بگرێت و دەست بکێشیت بۆ میرایەتیەکانی ئەڵمان و  هەموو ئەوروپا بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە ، 
کورد بە درێژایی مێژوو ، لەسەر خاکێک کە نیشتمانی باو باپیرانی خۆیەتی هەتا ئەم چرکە ساتە ، سەدە دوای سەدە ، سەردەم دوای سەردەم ، نەیتوانیوە  ئیمراتۆرێکی سەربەخۆی خۆی یان دەسەڵاتێک تایبەت بە خۆی  پێک بهێنێت ، بە پێجەوانەی تورک ، کورد خۆی کردوە بە قوربانی دینی ئیسلام و  سەرکردەی وەک ( صلاح الدینی ئەیوبی ) دروست کردوە ، کە  بۆ جیهانی ئیسلام قودسی لەدەست  مەسیحی یەکان  دەرهێنا  ، کوردیش لە شوێنەزاو نیشتمانی خۆیان ،  بوون بە ئەهلی زمەو  ژن و کچەکانیشی بە کەنیزەک و سەبایا ، ئەگەر دەڵێن ئەوزەمان قەومچیتی نەبوو ، ئەدی چۆن تورک ئاوا خۆی کۆ کردەوە بە چ بیرو باوەرێک ، ئەدی عەرەب بە چ بیرو باوەرێک تەنانەت   زمانی عەرشی خوای کردوە بە عەرەبی ؟ هەموو  نەتەوەکانی جیهان ، لە سەردەمێک لە سەردەمەکاندا ،  بەسەردەمی راسستێتی و قەومچیتی تێپەریون و ، لە ئەنجامدا دەوڵەت و دەوڵەتداریان بە میرات بۆ نەوەکانی خۆیان جێ هیشتوە ، هەر وەک  دوکتۆر عبدالرحمانی قاسملو دەڵێ ( ئەگەر باوباپیرانی ئێمە شەهیدیان بدایە ، ئەوا ئێستە ئێمە شەهیدمان نەدەدا ) بەداخەوە کورد  تەنها  نۆکەری و سەرەدانەواندن و جاشیتی و  خاک فرۆشی نەوە دوای نەوە بە میرات بۆ ماوەتەوە ، باوباپیرانی کورد بۆ سەربەخۆیی خاک و نیشتمان شەهیدیان نەداوە ،  بۆ پایەدار کردنی  سەرۆک خێل و ئاغاو شیخی  بەکرێ گیراو  دوژمن و داگیرکەران خۆیان بە کوشت داوە ، نزیک ترین مێژوو ، بە فتوایەک، هەزاران دەروێش و مورید  دەستیان خستە خوێنی  ئەرمەن و  چون بۆ غەزای روس ، لە کاتێکدا ئەو مورید و دەروێشانە تەنها شێخیان دەناسی  رەنگە هەر نەیانزانیبێت  ، ئەرمەن کوێ یەو   رێگەی ڕوسیا لە کوێوەیە ،  بە یەک بریاری سەرۆکی (شۆرشی ئەیلول)  ، یەک شۆرش سەرلەبەری  هەرەسی هێنایە خوارێ بەکەس نەگیرایەوە ، ڕەنگە  بەشی زۆری ئەو پێشمەرگانەی کە چەکەکانیان فرێدا  ئەو هەموساڵە بە شاخەوە  ، هەر نەیانزانیبێت شوێن چ قەزیەیەک  کەوتون . 
ئەمە چارەنوسی میلەتێکی بەشخوراوی بەشمەینەتە ، کە بە درێژایی مێژو گەورەترین ستەمی جیشتوە و  زۆترین خزمەتیشی بە ئاینی ئیسلام کردوە . چەند رۆژێکی تر یادی کۆڕەوە مەزنەکە دەکەینەوە ، کە ئەو کارەساتە گەورەیە  زادەی ترسی  کارەساتی ئەنفالە ، ئەو ئەنفالەی  وەک مۆرێک نرا بە ناوچەوانی کوردەوە . ئەو ئەنفالەی جیهانی مسوڵمانان چرکەی لێوە نەهات بڵێن ، قەومێکی مسوڵمان  کە سەلاحەدینی بۆ ئیسلام دروست کرد ، چ خودایەک قوبوڵ دەکات ئەنفال کرێ . قەومێک ئیزدین ئەنفال دەکرێن ، 
مسوڵمانن ئەنفال دەکرێن ،  مەسیحین ئەنفال دەکرێن ، جولەکەن ئەنفال دەکرێن ،  چ خودایەک بپەرستین سورەتی فەتح و ئەنفال نەداتە دەست داگیرکەران و   ئیتر نە فەتح بکرێین و نە ئەنفالیش  بکرێین .

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان