سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سلێمانی لە نێوان لاهور و قوباد و بافڵدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توانا ئەمین
ئەگەرچی ئازادی تێدا نییە و لەسەر پۆستیکی فەیسبووک ٦ ساڵ چالاکوانێک حکوم دەدات، بەڵام لە ڕووی ئاوەدانییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ هەولێر دەگەشێتەوە؛ گەورەترین نەخۆشخانە، گەورەترین زانکۆ، گەورەترین ستادیۆم و یانەی وەرزشی، زۆنی گەورە و پەناگەی ئاژەڵان، باخچەی زەبەلاح و پارک و ئەکواپارک، بێشومار سەرمایەگوزاری بیانی، زۆرترین هۆتێلی چەند ئەستێرەیی، بوژاندنەوەی ناوچەی گەشتیاری، جادەوبان... جادەوبان... جادەوبان... 
شەقامی ۱٥٠ مەتری دروست کردووە وا دەچێت بۆ ۲٠٠ مەتری و پشتێنەی سەوز بەدەوری شارەکەدا دروست دەکات، کەچی تۆ لە سلێمانی گەورەترین شەقامت شەست مەترییە کە سەدام حسێن دروستی کردووە.
ئەم شتانە بۆ وان؟ ئەوەی نوێنەری یەکێتییە لە حکومەت قوباد تاڵەبانییە کە بە گەرموگوڕییەکی بێ وێنەوە دەستی هەیە لە پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی زۆنی زەرد و هەولێردا، بەڵام لەدوای کۆنگرەی حیزبەکەیەوە یەک هەنگاو نـــا! نیو هەنگاو بۆ ئاوەدانی سلێمانی نانێت لە ڕقی لاهوری ئامۆزای! ململانێی ئەم جووتە ئامۆزایە شتێک نییە بە پێکەنین و زەردەخەنەی بەر کامێراکان لە خەڵک بشاردرێتەوە. هەرچی لاهوری شێخ جەنگیشە حەسمی و کەللەڕقە، ئیشی حکومەت بە ئیشی خۆی نازانێ و بەیانی تا ئێوارە خەریکی شەنوکەوکردنی حیزبەکەیەتی و لە داوێنی دەیبڕێ و دەیداتە تیرۆژوی.
ئەی بافڵ تاڵەبانی؟
کاک بافڵ ڕۆحەکەیە و خەریکی پرۆژە بازرگانییەکانی خۆیەتی و حەقی هیچی نییە، بۆیە وەک دەیبینن وردە وردە بەکۆچی پێچەوانە؛ سلێمانی لە شارەوە دەبێتەوە بە لادێ.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان