سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

" ناڕازی " چەمکێکی چەواشەکەر

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

چیا عەباس

لە ماوەی  ساڵانی رابوردودا دەستەواژەی نارازی بەخەستی کەوتۆتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی کوردی باشورەوە، لە گەڵ سەرهەڵدانی گروپ و تاقمە نارازیەکان لە دوای راپەرینەوە و لە سەردەمی باڵی ریفۆرمی ناو یەكیتی و دروستبونی گۆڕان، تایبەت دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان، لە لایەن دڵگران و بەشخۆر و بۆڵەبۆڵکەر و یاخیبو و موریدە راستگۆکانی چاکسازی ناو گۆڕان و هێزەکانی تر و بەرەیەکی فراوانی هاوڵاتیان بەرگێکی فکری و سیاسی فرە رەنگ بەبەری ئەم چەمکەدا کرا.  لە ئەدەبیاتی سیاسی ئەو گروپانەدا ئەو چەمکە بە مەبەستی خۆ پێناسەکردن وەک بەرەیەکی ئۆپزسیۆنی نافەرمی و کەنارگیر لە سێبەردا وەک دوعا و نوشتەی نزا جیاوازەکانیان بە زهن و خواست و ئیرادەی  هاوڵاتیاندا چرپێنراوە.
ئێستا گەیشتۆتە ئاستێک دەیان گروپ و کەسایەتی و ئاراستە لە سایەی نارازایەتیان نازناوی تریشیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە و هەمان پەیامیش دەچرنەوە.
لە ماوەی ساڵانی رابوردودا سەرجەم ئەو تاقم و گروپانەی ئاڵای نارازیان بە موناسەبە و بێ موناسەبە بەرزکردۆتەوە بەو ئاڵایە موخاتەبەی هاوڵاتیان کردوە، هەرچەندە ئەم کارە لایەنی ئەرێنی هەبوە، تایبەت وەک زەنگێکی هۆشیاردان بە دەسەڵات و حزبەکان کاریگەری هەبوە، بەڵام هاوڵاتی بەئاگا لەوان بیرتژتر و بەئاگاتر پێکهاتە و وردەکاری و مەبەستە جیاکانی ئەو چەمکە و هەڵگرانی خوێندۆتەوە، بە شێوازێکی عابر و بە دڵەراوکێ و نارونی بەدەنگیەوە چون و دەچن.

بۆچی؟
چەمکی نارازی و رازیبون لە بنەرەتدا دیاردە کۆمەڵایەتی و ئاینی و کڵتوری و ئابوری و سیاسیەکانی لە خۆ گرتوە، بۆ نمونە ئەو ئایاتانەی قورئان پەیوەندیان بە رازیبونەوە ( الرچا ) هەیە ٥٤ دانەیە، لە روی زمانەوانیشەوە وشەیەکە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە و بەپێی بەکارهێنانی مانای جیاواز رادەگەیەنێت.
لە ئاینی ئیسلامدا رازیبون دو مانای بنەرەتی دەگەیەنێت: رازیبونی کەسێک لە خوا و رازیبونی خوا لە کەسێک، لەم هاوکێشەیەدا خەسڵەت و ئەرک و رەفتارە ئیسلامیەکان رۆڵی سەرەکی دەگێرن، بۆ نمونە:
قَاڵ اللَّهُ تعالی: (هَژَا ێوْمُ ێنْفَعُ الصَّادِقِینَ صِدْقُهُمْ ڵهُمْ جَنَّاتٌ تَجْڕی مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا رَچِێ اللَّهُ عَنْهُمْ ۆرَچُوا عَنْهُ ژَلِكَ الْفَوْزُ الْعَڤِیمُ [المائدە: 11].
لە بواری کۆمەڵایەتیدا نارازیبون زۆر بوار دەگرێتەوە و بەهەمان وەتیرەش لە بوارەکانی کارکردندا، لە سەرجەم ئەم حاڵەتانەدا دەکرێت پەیوەندار بە جێبەجێکردنی بەشێک یا هەمو خواستەکانی رازی بکرێت.
نارازیەتی لە کایەی سیاسی و حزبیشدا دیاردەیەکی ئاساییە، زۆر بوار دەگرێتەوە، وەک نارازیبون لە سیاسەتی حزب، لە سەرکردەکان یا بەشێک لێیان، لە دیاردە قێزەوەنەکانی ناو حزب، لە بێبەشبون یاخود کەمبەشی لە دەسکەوت و ئیمتیازات و پلە و پێگە و ....تاد. چەندین جار رویداوە کە لایەنەکانی ئەم دیاردەیە لە ناو حزبێکدا بە چارەسەر نەگەیشتون بۆیە جیابونەوە و شەر و مەرافە و ناخۆشییان لێکەوتۆتەوە.
" نارازیبونی " ئەم سەردەمە کۆکردنەوەی زۆربەی ئەو فرە زەمینە و هۆکارانەیە، ئەمەش وایکردوە کە بەکارهێنانی وەک چەمکێکی سیاسی بە پەرتەوازەیی و سەقەتی و نارونی و لە تەم و لێڵیدا بەرێوە دەچێت، هاوکاتیش سەرەرای زەمینەی پەرتەوازەیی و دەمارگیری و تاکرەوی ئەو هەمو گروپ و تاقمە "نارازیە" سیاسیانە، بەڵام تا ئەم چرکەیەش لە سەریەک خاڵی بنەرەتی هاوران، ئەویش هەمویان 
" نارازین " و لە سایەی سحری ئەو چەمکەدا بەم شێوازەی ئێستایان دوای سەرابی گۆرانکاری و چاکسازی کەوتون و کات بەرێ دەکەن.
بۆ خۆم زۆرجار لە نوسینەکانمدا ئەم دەستەواژەیەم بەکار هێناوە، ئێستا زۆر لێی پەشیمانم، چونکە پێناسەیەکی نەگونجاوە لە گەڵ هیوا و خواستەکانی خۆم و هەزاران هاوخەونەکانم.
بیرکردنەوە لە جێگرەوەیەکی دروست بۆ ئەم دەستەواژەیە رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەرچاورونی زیاتر، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە یەکتر و بۆ گەشەکردنی متمانە و هیوای هاوڵاتی بەو ئاراستە سیاسی و فکرە نوێیە یەکگرتوەی سەرهەڵدەدات.
لە نێوان دەستەواژەکانی جێگرەوە لای من زانراون: تاوکەر، هەوڵدەر. گۆرانکار، خۆراگر و ....تاد خۆراگر لە هەمویان بەگونجاتر دەزانم.  

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان