سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆچی عیراقییەکان مەیلی دیکتاتۆریەت دەکەن ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرحان جەوهەر 

ئەمە کێشەی تەنها گەلانی عیراق نییە ، بەڵکو ناوچەکەمان بەگشتی نۆستالوجیاومەیلیان بۆ رابردوو گەلێک زۆرە ، هەربەهۆی ئەو مەیل و خۆشەویستییەیان بۆ رابردوو، ناتوانن لە نێوان دوو بژاردەی ئێستاو رابردوودا دەربچن ، بەهیچ شێوەیەک رێگای سێیەم و بیرلە بژاردەی نوێ ناکەنەوە ، بۆیە کەوتوونەتە ئەم دۆخە ، ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن . 
لەم چەند رۆژەی رابردوو کەناڵی عەرەبییە بە ئامانجی سیاسی ، زنجیرە چاوپێکەوتنێکی رەغدی کچی دیکتاتۆری لە ناوچوو، سەددام حسێنی بڵاو کردەوە ، ئەم چاوپێکەوتنە بووە هۆی دنەدانی زیاتری ئەو نۆستۆلۆژیایەی عیراقییەکان بۆ رابردوو ، ئارەزوو کردن و خۆزگە هەڵکێشان بۆ سەردەمی حوکمی ئەو دیکتاتۆرەی کە خرابی باروودۆخی سیاسی ئێستای عیراقیش بەشێکی زۆری پەیوەستە بە مانەوەی ئەو میراتە سیاسی و فکرییەی بەعسییەکان ، هەموو ئەو زوڵم و زۆرییەی بەعسییەکان بەهۆی خرابی حوکمڕانییەتی ئێستا لەبیر دەکەن ، مەیل و ئارەزووی حوکمڕانییەتی ئەو دکتاتۆرە دەکەن ، هەرلەسەردەمی ئەو دیکتاتۆرە بوو، عیراقی دووچاری سێ جەنگی وێرانکەرکردووە ، بەبێ ئەوەی یەک دەسکەوتی هەبێت ، جەنگی یەکەمی لە گەڵ کورد هەڵگیرساند ، بۆ لە ناوبردنیان ، ئاو خاکی عیراقی بەخشییە ئێران ، ئەنجام ئاو خاکی دۆڕاند و کوردیش لە ناو نەچوون ، جەنگی دووەمی لە پێناوی گەڕانەوەی ئەو خاک و ئاوە لەگەڵ ئێران هەڵگیرساند ،  ماوەی هەشت ساڵ رۆڵەکانی بەکوشتن دان ، جگەلە زیانی ئابوری بەبێ هیچ دەسکەوتێک لەو جەنگەش دەرچوو ، سێیەم جەنگیشی داگیرکردنی کوێت و دوڕاندنی یەکجاری بوو ، ئەمەو سەرباری نەبوونی هیچ ئازادییەک و لەسێدارەدانی هەزاران کەس تەنها لەسەر وشەیەک ، کوشتنی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی بە تاک و کۆ . 
کەچی دوای ئەو هەموو وێرانییەی بە چاوی خۆیان بینیویانە ، بیری ئەو سەردەمە دەکەن ، ناتوانن لە نێوان ئێستاو رابردوودا بیرلە بژاردەیەکی نوێترو باشتر بکەنەوە ، هەمیشە ئێستا لەگەڵ رابردوو بەراورد دەکەن ، ناتوانن لە بازنەی ئەو دوو بژاردەیەدا دەربچن ، راستە عیراقی نوێ دروست نەبووەو نوخبەیەکی فاسید بەڕێوەی دەبەن ، حوکمی میلیشیاکانە و باروودۆخی ئەمنی و ئابووری خرابە .
 ئەی بۆچی دەگەڕێنەوە بۆ ئەو رابردووە رەشە و قسەکانی ئەو کچە دەیانجولێنێت ؟ ئایا هیچ رێگایەک بژاردەیەکی تر نییە ؟جگەلە ئێستاو رابردوونەبێت ؟ بۆچی چاو بۆ دۆخێکی باشتر و نوێ تر ناگێڕن ، هێزێک ئەزموون کرابێ گەڕانەوەی بۆ چییە ؟
 ئەمە کێشەی گەلانی رۆژهەڵاتە بەگشتی ناتوانن چاویان لە داهاتوو بێت ، ئەوەندەی بیر و ئارەزوویان لای رابرددوە ، نیو ئەوەندە چاویان لەسەر داهاتوو نییە ، عیراقییەکان ئەگەر بیانەوێت لەم دۆخەی ئێستا دەربچن با چاو بۆ بیری نوێ وسیاسی و هێزی نوێ بگێڕن ، پشت بە جیهانی ئازاد ببەستن ، بەکەمتر لە دیموکراسی و ئازادی رازی نەبن ، خۆیان لە دەمارگیری رزگار بکەن ، ئەمە چارەسەرە ، نەک گەڕانەوە بۆ رابردوویەکی رەشتر لە ئێستا .

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان