سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە نێوان دوو  سیستەم دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد  جۆڵا 

سەرەتای  هەموو دەسەڵاتەکان  بە مەرکەزی  دەستی پێ کردووە ، هەر لە سەرەتای دروست بوونی خێزان و دواتر کێخوا و ئینجا دەسەڵاتی  ئاغا و دەرەبەگ و بنەماڵەو هۆز و خێڵ و دواتر  بەڕێوەبردنە سەرتاکانی حوکمڕانی و دوای ئەوەش قۆناغی دەرەبەگایەتی و نیمچە سەرمایەداری و  دواتر لووتکەی  سەرمایەداری جیهان ،
دوای سەرکەوتنی  شۆڕشی 17 ی ئۆکتۆبەر  گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو لە شێوازی حوکمڕانی و سیستەمی بەڕێوەبردنی گەلان  هاتە ئاراوە ،
ئەوکات جیهان بەسەر دوو بەرەدا  دابەش  بوو بوو ، 
جەمسەری ڕۆژهەڵات  بەناو  ( سۆسیالیزم ) و جەمسەری  ڕۆژئاوا ( سەرمایەداری )  ، ساڵانێکی زۆر ئەم دوو جەمسەرە لە شەڕی ساردی نێوانیان بەردەوام بوون ، بەڵام  بەهۆی  هەڵەکردن  لە پیادەکرنی سیستەمی سۆسیالیزم و پەیڕەوکردنی سیاسەتی  مەرکەرزی و دەسەڵاتی شموولی  لە بەڕێوەبردنی  وڵاتدا   سەرئەنجام  بەزیانی بلۆکی بەناو سۆسیالیزم و جەمسەری ڕۆژهەڵات و چینی ناوەڕاست و ڕەنجدەران و  بەجێماوی گەلانی  ڕۆژهەڵات و جیهانیش  کۆتایی هات ، لە بەرامبەردا  هێزی  بەرەپێش چوون و هەیمەنە و هەژموون  و داگیرکاری و شەڕی تایبەت و چەوسانەوەو قازانج خوازی  لە لایەن ڕۆژئاو و سستەمی سەرمایەداری جیهان  بە ڕابەرایەتی ئەمریکا  گەیشتە لووتکە و پەلی هاوێشت بۆ  ووڵاتانی دوورە دەست و بەجۆرێک لە جۆرەکان  کۆنتڕۆلی تەواوی ئابووری و سەربازی و تەنکنۆلۆژیای  جیهانی کرد و توانی  بۆ ماوەیەک  یاری بە چارەنووسی تەواوی  مرۆڤایەتیەوە بکات ،  بەڵام  ئەم سەرکەوتنەی سەرمایەداری جیهان  چونکە  بنچینەیەکی مرۆڤایەتی و مرۆڤ دۆستی نەبوو  هەر بۆیە بێ گرفت و بەهەشت  ئاسا  نەبوو ، بۆیە  ئێستا  دووبارە  شۆڕشی  ڕزگاری مرۆڤایەتی  لەناو هەناوی  سەرمایەداری جیهان  وا خەریکە سەری هەڵدایەوەو لە ڕۆژهەڵاتیش  سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و مەرکەزیەت ڕەتکرایەوەو هەردوو هەوڵەکە ئێستا  بەئاڕاستەی  ئازادی و ڕێزگرتن لە مرۆڤ و دابەشکردن و شۆڕکردنەوەی دسەڵات  هاتۆتە بوون و  کەم نین ئەم گەل و وڵات و ئازیدیخوازانەی لەسەرانسەری جیهانەوە  دەنگی  ناڕەزایی و خۆڕێکخستنیان  بەرزکردۆتەوەو سنوریان بۆ پەلکێشیەکان و چەوسانەوەی زیاتری  سەرمایەداری جیهان و سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و ناوەندێتی  داناوەو  دووبارە کەوتونەتەوە  خۆڕێخکستنەوە و بەدەست هێنانەوەی ئازادی مرۆڤ و دادپەروەری و  خۆبەڕێوەبەری  لە دەسەڵاتدا  ، 
ئێستا گەلانی دونیا  چاک لەم ڕاستیە  تێگەیشتوون 
( سوسیالیزمی ڕاستەقینە  ) 
کۆمەڵگایەکی  هەرەوەز کار و  بەرهەم  هێنی دەوێت ،   
نەک  کۆمەڵگایەکی مشەخۆری  بەکاربەر !!!!   

هەروەها  لەم  ڕاستیەش  گەیشتوون 
( سیسەتمی حوکمڕانی وڵات )
خۆبەڕێوەبەریەکی شارستانیانەی  دەوێت  ،  
نەک دەسەڵاتێکی سیاسی چەوسێنەر و خۆسەپێن !!!

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان