سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

(ئاسایشی هەرێم ..!)

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەشدار عوسمان 


هێنان و چاوساغی بۆ تانک و زریپۆش و دەبابەکانی بەعس و تورک و فارس و عەجەم بۆ  سەر ماڵی خەڵک پەیوەندی بە ئاسایشی هەرێمەوە نیە ! کردنی  کۆڵان و سەربانەکانی شارەکان بە  جەبهە و بەکوشتندانی (١١٠٠٠) گەنج و مناڵ و پیر و پەککەوتە لە شەری ناوخۆدا،لەبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێم بوو !
دۆخەکە لە مەترسی تێپەڕیوە و پێویستە لێیان بپرسینەوە،کێ مۆڵەتی بە ئێوە داوە چەکتان بەدەست بێت و گوللە بنێن بە دەمو سینگ و سەری مناڵ و کوڕی خەڵک ؟! ئێوە مۆڵەتتان لەکێ وەرگرتووە گەنجێک لەتاو برسیەتی دێتە سەرجادە لولەی تفەنگەکانی تێدەکەن و مێشکی دەپڕژێننە سەر شەقام و خیابانەکان ؟! هەر بەم مناسبەیە حەقە بپرسین،ئەی ئەوانەی تۆماهۆک دەهاوێژنە ئەم دیوە،مۆڵەتیان لەئێوە وەرگرتووە،ئەی بۆ ئاشکرایان ناکەن ؟ ئەی ئەوانەی تۆپبارانیان کردۆتە کاری رۆژانە  ئۆپەراسیۆن لەناو قوڵایی خاکی هەرێم ئەنجامدەدەن  ئێوەیان ئاگادارکردۆتەوە ؟! ئەی بۆ نوقەتان لێوە نایە ؟ کێ مۆڵەتی بەئێوە داوە سەروەت و سامانی ئەم کۆمەڵگایە بەتاڵان ببەن و  دەست بۆ بڕینی شیری مناڵی ساوا ببەن و کرێی رۆژانەی باوکەکەی ببڕن ؟! بەکام داد و دادگا و یاسا و دەستورێک و عورف و عادات و ئەخلاقێک، دەمو سینگی رۆژنامەنووسانتان کردە بێژینگ ! تەنها لەبەر ئەوەی پێشەنگی داواکردنی مافو ئازادییەکان بوون ؟!

ئەوە ئێمەین داوای داماڵینی چەکمان کرد،ئەوە ئێمەین داوای پاراستن و ئەمنیەت دەکەین،ئەوە ئێوەن میلیشیا دورستدەکەن تا پارێزگاری لە بۆڕییە نەوتیەکانتان بکات، ئەوە ئێوەن چەک دەبەخشنەوە تا بێدەنگمان بکەن .
ئەوانەی خەڵک دەکوژن و ژیان و ئەمنیەتی ئەم کۆمەڵگایەیان خستۆتە مەترسییەوە لای هەموومان ناسراون،لەسەرووی هەموو یاسا و داد و دادگا و لێپرسینەوەیەکن،مۆڵەتی چەک و تەقەکردنیان هەیە و بەڕەسمی پارێزگارییان لێدەکرێت،بۆیە دەست ناپارێزن و ژیان و ئەمنیەت و کەڕامەتی ئەو کۆمەڵگایەیان خستۆتە مەترسیەوە، ئەوانەشی دەیانەوێت شکۆ و شکۆمەندی تاکەکان پارێزراو بێ،لەباشترین حاڵەتدا سزا دەدرێن .
ژیان و شەخسیات و کەڕامەتی هەمووان لەژێر مەترسیەکی کوشندە دایە و بۆیەک ساتیش و لەهیچ شوێنیک ئەمنیەت و ئارامی و دڵنیایی هەستی پێناکرێت،ئەوەی دۆخەکەی مەترسیدارتر و قوڵتر کردۆتەوە ئەوەیە دامودەزگایەک،پەناگەیەک شک نابەرێت ماف بۆ مافخوراو بگەڕێندرێتەوە . دوور نەڕۆین چەند مانگێک بەر لە ئێستا لاقەکارانی کچە حەوت ساڵانەکان وەکو پاڵەوان لەدادگا هاتنە دەرەوە.
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان