سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر، ناتۆ هێزەکانی لە عێراق زیاد دەکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 شوبات 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 فەرحان جەوهەر 

هێرشە موشەکییەکەی دووشەممەی رابردووی سەر شاری هەولێر، کاردانەوەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەمریکاو ئەروپا و ئەنجومەنی ئاسایش بە وڵاتی چینیشەوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەیان کرد ، ئەمەو جگەلە چەند وڵاتێکی دراوسێ و عەرەبیش هاوخەمی و هەڵوێستی خویان بۆ پشتگیری هەرێم دەربڕی ، هەروەها ئەمریکا پێش هەموو وڵاتان لە رێگای وەزیری دەرەوەی ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و بەڵێنی هاوکاری دا بۆ دۆزینەوەو سزادانی تاوانکارانی ئەم کردەوە تیرۆرستییە . هاوپەیمانی ناتۆلە رێگای سکرتێری گشتی رێکخراوەکەیانەوە رایگەیاند هێزە سەربازییەکانی لە عیراق زیاتر دەکات ، دەست بە چاڵاکییەکانیان دەکەنەوە ، هێزەکانی ناتۆ ئێستا تەنها 500 سەربازیان لە عیراق هێشتۆتەوە ، بەڵام دوای هێرشی سەر هەولێرهێزەکانیان بۆ پێنج هەزار سەرباز زیاد دەکەن ، ئەمە واتای ئەوەیە زیان گەیاندن بە ئاسایشی هەرێم و هەڕەشە لێکردنی ، هێلی سوورە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهیچ شێوەیەک ئەم هەڕەشانەو زیان گەیاندن بە ئەمنی هەرێم قبوڵ ناکات ، ئەو کۆدەنگییە نێودەوڵەتییە و ، وەدەنگ هاتنیان لەسەر هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە ، ناردنی چەندین پەیام بوون بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە بیر لە تێکدانی ئاسایشی هەرێم دەکەنەوە ، هەر زوو کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بێ بەری کردو رایگەیاند ئێمە دەستمان لەو کارەدا نییە ، هەرچەندە ئەو گروپەی بەرپرسیاریەتی خۆی لەو کردەوە راگەیاندووە سەر بە حیزب و لڵایە و پێشتریش کاری لەم جۆرەی لە عیراق ئەنجامداوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران مەترسی ئەم کردەوەیە دەزانێت ، بۆیە وا بەپەلە هەڵوێستی خۆی راگەیاند . ئەمریکاو ئەوروپا لە گەڵ هەموو کردەوەیەکی تیرۆرستی لە عیراق و هەتا زیانگەیاندن بەهێزەکانیشیان ، کۆدەنگی وایان نیشان نەداوە ، راستە تا ئێستا کردەی سەربازیان بەرامبەر ئەم کارە ئەنجام نەداوە ، بەڵام لوید ئۆستن وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەڕکانی سوپا رایانگەیاند ، چەندین بژاردەیان خستۆتە بەردەم سەرۆک بایدن بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی ، دیارە چاوەڕێی کاری لیژنە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکەن ، یان خۆیان دیراسەی ئەو بژاردانە دەکەن . کاتی خۆیشی کە داعش هێرشی کردە سەر پارێزگای موسڵ و دەورووبەری تا ئەو کاتەی هێرشیان نەکردە بووە سەر هەرێم ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هیچ کاردانەوەیەکی سەربازیان لە دژی هێرشەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە ئەنجام نەدا ، بەڵام کاتێ هێرشیان هێنا بۆ سەر هەرێم ، بەر گورزی سەربازی کەوتن . کەواتە دوای ئەم هێرشانە هەموو لایەک تێگەیشت کە پێگەی هەرێم لە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندە بەهێزە ، چونکە عیراق بەبێ هەرێم بۆ ئەوان دەبێتە دۆزەخ و هەرگیز شوێنیان تێدا نابێتەوە ، جگەلەمەش جوگرافیایەک نامێنێ پێی بگووترێ عیراق ، ئەوەی دەمێنێتەوە دوو سەرزەمینی شیعە و سوننە دەبێت ، یەکیان بە پاڵپشتی ئێران و ئەوی تریان بە پاڵپشتی عەرەبستانی سعودیە دەبێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان