سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەو دەرسەی لە ئیدریس بارزانی فێر نەبووین

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی

لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئیدریس بارزانی بە قبوڵکردنی واقعی نوێی سیاسی لە کوردستان هەوڵیدا هەموو ئەو گروپ و حیزب و لایەنە فکریانەی لە گۆڕەپانی خەباتی کوردستان دروست ببوون لە ژێر چەتری یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی کۆبکاتەوە.
لەو هەوڵانەی رووبەڕووی ئالنگاری گەورە بۆوە، کۆنەڵێک حیزب دروست ببوون کە ئامانجی لە پێشیەنەیان لەناوبردنی حیزب و بنەماڵەکەی ئیدریس بارزانی بوون، حیزبی دیکەش هەبوون ئامادەنەبوون دەست بخنە ناو  دەستی پارتی چونکە بە دیتنی ئەوان'پاشڤەڕ و خێلەکی و نۆکەری ئیمپریالی بوو' بەڵام ئیدریس بارزانی کۆڵی نەدا و شانی بە شانی برایەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی دا و پێکەوە شانیان دایە بەر ئەو ئەرکەی قۆناغی دوای نسکۆ و کۆچی دوایی مستەفا بارزانی خۆی سەپاند بوو.
ئیدریس بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی باشوری کوردستان و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە هەوڵەکانی چڕ کردەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ مام جەلال توانیان رێککەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئیمزا بکەن، ئەو ئیمزایەی بووە هەوێنی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی کە رابەرایەتی راپەڕینی بەهاری سالی ١٩٩١ کرد و دامەزراندنی پەڕلەمان و حکومەتی لێکەوتەوە.
لەو چەند ساڵە دەرفەتی دیداری بەڕێزان فازل میرانی و فەریدون عەبدولقادرم هەبووە، ئەو دوو بەڕێزە هەردووکیان لە گفتوگۆی نێوان رەوانشادان مام جەلال و کاک ئیدریس ئامادە بوونە و راگەیەندراوی رێکەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئەوان نووسیویانە، هەردووکیان لە قسەکانیان دەربارەی ئەو دیدارە و رێکەوتنە باسیان لە دوو خاڵ کردووە، یەکەمیان کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا کاک ئیدریس و مام جەلال کەمتر لە سعاتێکی خایاندووە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن،دووەمیان کەسیان راگەیەندراوەکەی نەخوێندۆتەوە و تا ئیمزای نەکردووە. کاتێک مام جەلال و کاک ئیدریس یەکتر دەبینن مام جەلال پرسیارێک لە کاک ئیدریس دەکا، پێی دەڵێ:' ئەوەی روویدا خەتای کامەمان بوو؟' پاشان چاوەڕوان ناکات تا کاک ئیدریس وەڵامی دەداتەوە،هەر خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێ:' جا کامەمان مانای چیە، زۆ هەردووکمان یەکین'٠

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان