سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەرماڵەكە و چاوەڕوانیەكان.!

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

گەرمیان گڕاوی
کاتی ڕودانی هەر کارێک، یاخود تاوانێک، کەپێویستی بە رێوشوێنی یاسایی بێت، پێویست بە کردنەوەی دۆسیە بکات، ئەو دۆسیەیە بەپێی یاسا و ڕێو شوێنە یاساییەکان کار لەسەر ئەو ڕووداوانە دەکات کەپیوەستن بەدۆسیەکە و لە ھەمان کات ڕووداوەکان تێیدا تۆمار دەکرێن، بە واتایەکی دیکە، تۆمەتبار کە دەبێتە باس و خاوەن دۆسیە ڕێڕەوی دادگاییەکەو ئامادەکارییەکان بۆ دادگایی کردنی لەسەر ئەو کارەی کە ئەنجامیداوە و دۆسییەی لەسەر کراوەتەوە، نەک ئەوی پاش رووداو دۆسییە کردنەوەکە ئەنجامی دەدا.
کابرای بەڕماڵەکە بۆ ئەوقسانەی کردوویەتی چاوەڕوان کراوە و زۆریش لەجێ بووە چاوەڕوانیەکە، ڕەنگە بلێێن 
چۆن؟
کە ڕووداوێک ڕوودەدا کردار و گوفتاری یەکەم خۆت لێی بەرپرسی واتا خۆتی ئەنجامی دەدەی، 
بەڵام کە کات دێتە سەر ڕووداوەکە دەکەوێتە نێوان ڕووداو کاردانەوەکان دەسپێکی ھاندان و پەیوەندی دروست دەبێت ئەمەش لایەنی سلبی و ئیجابی لێوە بەرجەستەدەبێ.
بەشێک لەوانەی دەترسن یان دەیانەوێ توشی کێشەت نەکەن ھانتدەدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنی  کارەکەی ئەنجامت داوە دوورە لە ڕاستی نیەتت و دڵت ئەوەنەبووە بە ھەڵە خوێندنەوە و لێکدانەوەی بۆ کراوە.
دەکرێ بە جۆری ھەڕەشەش بێ واتا لەلایەنێک کە خراپ بەسەری دادەشکێتەوە، ناچار بکرێت بە گۆڕینی تەواوی خوێندنەوەو ڕووداوەکان وە ڕونیشە لە کۆمەڵگەی کوردی ھاوشێوەی ئەم ڕووداوانە زۆر بینراوەو دەکرێ بڵێین بۆتە دیاردە، نموونەی بەرچاو باڵامان ھەیە، لەناویدا
"وامزانی ڕادیۆیە" یەکێکە لە دیارەکان.
بەشێکیش لەوانەی بەلایەنی ئیجابی دەیبینن ھانت دەدەن  بۆ بەردەوامبوون سوور بوون ، بەڵام  خاوەن ئەو بۆچونانە کەمترن، لەبەر ئەوەی لای ئێمە عەقلی باو،  هەرەشە و ترس و تۆقاندنە.
خەڵکیش دەڵێن؛ ئێمە ھەڵوێست و کرداری ناو مزگەووتمان وەرگرتووە  نەک لێدوانەکانی دووایی.

 

*مافپەروەر

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان