سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لە کۆبانێوە بۆ ئێستا چیرۆکی بچوكبوونەوەی خەونەکان؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


ئەبوبەكر عەلی 

لە سەر کەلی ساڵیادی ڕگارکردنی ستالینگرادی کورد، (کۆبانێ)وە، دەڕوانینە دۆخی کوردان لە نێوان ئەویکاتێ و ئێستاداو زۆر بەکورتی دەڵێین: 

ئەوی کاتێ:
١- کورد لەساتەوەختێکی مێژوویدا وەك  نەتەوەیەکی خاوەن ئیرادە خۆی بۆ جیھان نمایش دەکردو سەرقاڵی دڕاندنی وێنە مێژووییە نەمەتی و چەقبەستووەکانی خۆی بوو.

٢- خوێنی ڕۆڵەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە کوچەو کۆڵانەکانی کۆبانێدا تێکەڵبەیەك دەبوو. وێنای نەتەوەیەکی خاوەن ناسنامەی ھاوبەش و دابەشکراوو نەمردووی بۆ ناوەو دەرەوە دەنارد.

٣- ھەست بە سەربەرزی و شانازی نەتەوەیی و ھاوچارەنوسیی، لە دڵ و دەرونەکاندا شەپۆلی دەدا.

٤- پەرلەمانی کوردستان وێنای دەزگایەکی نەتەوەیی لە خۆی نیشاندەداو بڕیاری ناردنی ھێزی پێشمەرگەی بۆ پشتیوانی پارچەیەکی تری کوردستانی دەدا. بەوەش کوردانی ھەموو دنیا دەبوون بە دەنگدەری روحی و سەرچاوەیەکی تری ڕەوایەتی مەعنەوی ئەم دەزگایە.

٥- تورکیا مامەڵەی نیمچە دەوڵەتی لەگەڵ ھەرێمدا دەکرد. لە ساتەوەختێکی مێژوویی خەون ئامێزدا، تێپەڕین ی پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە بەناو خاکەکەیدا، خەونی مرۆڤی کوردی ھێند گەورە دەکرد، لەخەیاڵیدا، بە پاساپۆرتی کوردستانی گەورەوە گەشتێکی خێرای مەعنەویی جیھاندا بکات.

٦- ھەرێمی کوردستان  چاوی بڕیبووە بەرز کردنەوەی داخوازییەکانی و خۆی بۆ ریفراندۆم ئامادە دەکرد. ڕۆژئاواش پانتایی چاوەروانیەکانی بۆ پاداشتدانەوەی جەنگ دژ بە تیرۆر گەورە دەکردو پارچەی چوارەمیشی بۆ کوردستان دەکرد بە واقیع و سەرگەرمی نیشتیمانسازی بوو.

٧-  بەھۆی جەنگی دژ بە داعش و ڕۆڵی گەورەی کورد تیایدا،  کورد وەك کاراکتەرێکی نادەوڵەتی و ھێزێکی بەرچاوی خۆرھەڵات دەردەکەوت و ھەولێر بوبووە سەنتەرێکی دیبلۆماسی گرنگ و دەنگ و باسی ڕۆژئاواش ڕۆژەڤی زۆر ناوەندو دام و دەزگای ڕاگەیاندنی جیھانی.

کەچی ئێستا:
١- ئەوەی بەخوێن لە جەنگی دژ بە تیرۆردا دەستمان کەوت،  بەھۆی خراپ ئیدارەدانی سیاسی و ناکۆکی نێو خۆییەوە، لە دەست درا!!. 

٢- کەوتنی داعش  بوو بەھۆی کەوتنی عەفرین و کەرکوك و زۆر شوێنی تر، وێناشمان لەبەرچاوی ھەندێ لەوانەی تا دوێنێ بە پاڵەوان وەسفیان دەکردین، لەسەربازی کرێگرتە نزیکبۆوە؟!

٣- لەجیاتی چاوبڕینە گەورەترکردنی  دەستکەوتەکان، ھەناسە بڕکێمانه بۆ لەدەست نەچوونی ئەوانەی ماون!

٤- لە جیاتی ھاوسۆزی نەتەوەیی و پشتی یەکگرتن، ھێزەکان بەرامبەر یەکتر وەستاون، لە بری یەکتر تەواو کردنی نەتەوەیی، یەکتر بڕینی نانەتەوەیی فۆرمی باڵادەست ی پەیوەندی نێوان ھێزە کاریگەرەکانە؟!

٥- ھەست بەشانازی نەتەوەیی لەناو کوردستانیانێکی بەرچاودا، جێگەی خۆی بۆ نائومێدی وخۆبە نەفرەت کردن چۆڵ کردووە..

٦- کورد لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و دنیادا، ئەو سەنگ و قورساییەی جارانی لەدەست داوەو زیاد لە جارێكی 
خستمانەروو نەتەوە نین؟!

٧- پەڕلەمان دوای ئەوە، بوویەوە مەیدانی فرکان فڕکانی سیاسی عەبەسیانەو دەرگاکەی بۆ ماوەیەکی زۆر قوفڵی لێ دراو ئیرادەی ھاوڵاتیانی تێدا زیندانی کراو لە ئێستاشدا ڕۆژ بە ڕۆژ وێنای زیاتر دەشێوێنرێ و لە رەمزبوونی زۆرت خاڵی دەبێتەوە.!!

دەزانن بۆ؟ 
چونکە: بێ ھەست و ناسنامەو ئامانجی ھاوبەشین. پێش ئەوەی دوژمن بێت سەرمان و ماڵمان بڕوخێنێ، خۆمان ماڵی خۆمان دەروخێنین! هاووێنەی ئەوانەی قورئان دەربارەیان دەفەرموێت: ( یخربون بیوتهم بایدیهم) بەدەستی خۆیان ماڵی خۆیان خاپورووێران دەکەن؟!

لەبەر ئەوەی ھوشیاریەکی مێژوویی ئاسۆییمان ھەیەو ئەزمونەکانمان کەڵەکە نابن و یەکتری تەواوناکەن و پچڕ پچرن!  لەبەر ئەوەی نوخبەی سیاسی و حیزبیمان بە گشتی خەیاڵی سنوردارەو بەکردەوە خەمی گەورەی نیە، ھەر ئەوەش وای کردووە، نەتوانێ لە دەست گرێ دەرونیە مێژووییەکانی ڕزگاری ببێت، لەبەردەم دەسەڵات و پارەو جنس دا، چۆك دانەداو پاکێتی و ئامانج بەرزی و شەرەفی نیشتمانی لەدەست نەدا. 

لە کۆتایدا لەبەر ئەوەی تاکو ئێستا کۆبانێ و کەرکوکی دواکەوتوویی کەسێتیمان لە بیرکردنەوەو ناخماندا، ئازاد نەکردووە. ئەوەی  لە ناخیشیدا ئازاد نەبێت، ئاسان نیە تاسەر جەنگاوەری ڕاستەقینەی ئازادی بێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان