سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئایا پەتای دابەش نەكردنی مووچە عێراقیش دەگرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەوزاد مجید هەمەوەندی 
عێراقێكی دەوڵەمەند بەنەوت كە خاوەن ڕێزبەندی دووەم ووڵاتی عەرەبی و پێنجەم ووڵاتی جیهانە لە یەدەكی نەوتدا لەدوای هەریەك لە ووڵاتانی (فەنزوێلا , سعودیە , ئێران , كەنەدا ) داداێت . بە پێی بەدواداچوونەكانی رێكخراوی (GFP) بۆ ساڵی 2020 یەدەگی نەوتی عێراق بریتیە لە 142 ملیار و 500 هەزار بەرمیل , بە پێی زانیاریەكانی ساڵی 2019 عێراق دووەم وڵاتە لە هەناردە كردنی نەوت لە دوای ووڵاتی سعودیە كە بڕی 10.4  ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە رەوانەی دەرەوە دەكات لە ڕێگای ریكخراوی اوپیك , عێراقیش بڕی 4.4 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە رەوانەی دەرەوە دەكات و ئێرانیش  3.5 ملیۆن بەرمیل , كوەیتش 2.9 ملیۆن بەرمیل رۆژانە ڕەوانەی بازارەكانی جیهان دەكەن . 
كاتێك مرۆڤێكی ئاسایی دیدەنی ئەم زانیاریانە بكات داڕمان و خاپوربوونی ئەم عێراقەی لا ئەستەمە و مەحاڵە كەچی حوكمڕانیەكەی عێراق وایكردوە ئەم مەحاڵ و ئەستەمە ببێتە خەیاڵ و داتەپین و داڕوخانی ئابووری ببێتە راستیەكی تاڵ .
ئەم عێراقەی چاوی هەموو جیهانی لەسەرە بە هۆی نەوتەكەیەوە كەچی نەوتی وولاتەكەی خۆی نەیتوانیە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیەكانی بێنێتە ئاراوە , نەوتی عێراق زۆرینەی ووڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا بە گەڕدەخات كەچی هاوڵاتیەكانی خۆیان سەرما دەیانلەرزێنێت و ڕێژەی بێكاری تا دێت زیاتر دەبێت, نەوتی عێراق و كوردستان هەلی كار و كارەبای بەردەوام بۆ ووڵاتانی تر فەراهەمم دەكەن كەچی هاوڵاتی عێراق و كوردستان لە ووڵاتیكی تاریك خەون بە كارەبای 24 كاتژمێری دەبینیت .
سەرەڕای ئەم هەموو نەهامەتیە و دروستكردنی قەیرانی دەستكرد و ئاریشەی پلان بۆ داڕێراوی وەك نزمكردنەوەی نرخی دیناری عێراقی و قەرزكردن بە بڕی جیا جیا و پەسند نەكردنی بوجە و كێشەی سیاسی و تایفی و حیزبی و ئیقلیمی كە هەر یەكەیان بزمارێكە بۆ تابوتی مەرگی عێراق لە ململانێكانی ووڵاتانی زلهێز و نەیار. كەچی كاربەدەستانی عێراق هێندەیتر دەست قایمتر و چاوكراوەتر دەبن لە بەهەدەردانی داهاتی ووڵات و برسیكردنی هاوولاتیانی عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی .
هەر بۆیە ئاماژەكان بە زمانی ئابووری پێمان دەڵێن ئەگەر دەستی گەندەڵكاران نەكێشنەوە و سیاسەتێكی حەكیمانە و ژیرانە پەیڕەو نەكرێت و چاكسازی ڕیشەیی ئەنجام نەدرێت لە خەرجی و داهاتی ووڵات , پەتای دابەش نەكردنی مووچە عێراقیش دەگرێتەوە و نەهامەتی زیاتر ڕوو لە عێراق دەكات و كوردستانیش لێی بێ بەش نابێت . 

مامۆستای زانكۆ - پسپۆری ژمێریاری و دارایی 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان