سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دیسان سەردان و کۆبونەو و یەکڕیزی

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد جۆڵا

لە دوای  ئەوەی  هەردوو  ئیدارەی هەولێر و سلێمانی یەکیانگرتەوە  یان ڕاست تر  بڵێم  ئیدارەی  سلێمانی هەڵوەشایەوەو لە بۆتەی  ئیدارەی هەولێر  توایەوە  لەوکاتەوە پارتی بۆمەستێکی تایبەت کاری کردو هەوڵیدا  ،  هەر ئەمەش بوو  وایکرد  بارودۆخێکی تازەی  سیاسی و ئیداری و هەیمەنەو  هەژموونگەراو جۆرێک  لە تاک ڕەوی و خۆسەپێنی  لە هەرێمی کوردستان  دەستی  پێکرد و هاتە ئاراوە ،  بەم هۆیەشەوەیە پارتی  هێواش  هێواش  زۆر بەژیرانەو هێمنی  توانی کۆنتڕۆلی تەواوی هەرێمی کوردستان بکات و بە خەونە گەورەکەی شاد بێ   بەتایبەت  لە هەر دوو  ڕووی  ئابووری و  بڕیاری سیاسی ، ئەگەر  لەسەرەتای  بەناو یەکخستنەوەی هەردوو  ئیدارەکەدا  جۆرێک  هەست  بە هاوسەنگی و کاریگەری یەکێتی دەکرا  لە کابینەی  پێنجەم  بەڵام دوای  وەرگرتنی کابینەی شەشەم لەلایەن یەکێتی  بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم  کەوا تەنها ماوەکەشی دوو ساڵ بوو   ئەوا  هەرزوو  دەرکەوت  پارتی  زۆر بەپەلە و تەنگەتاوە  بۆ وەرگرتنەوەی  کابینەو وەرگرتنەوەی  دەسەڵات  لەگەڵ  ئەوەی  هەموو خەڵکی کوردستان ئەم ڕاستییە باش  دەزانن  لە ماوەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لە  9  کابینەی تا ئێستا کە    باشترین و پڕ خزمتگوزاری ترین و چالاکترین و پڕ بڕیارترین و  شەفاف ترین و  پڕ بەرهەم ترین کابینە بووە  لە هەرێمی کورستاندا  لەگە ئەوەی  تەنها و تەنها تەمەنی کابینەکەش  دوو ساڵ  بووە  ،  بەڵام  چونکە  پارتی  ئامانجێکی دوورتر و گەورەتری بۆ حزبەکەی و چەندکەسانێک لە ناو حزبەکەی خۆی  هەبوو  ( نەک بۆ گەلەکەی )  هەر بۆیە زۆر بە لاوازی  ئەوکاتە دوو ساڵەکەی هەقی  یەکێتیشیان وەک خێر قبوڵ کرد و  وەریان گرتەوە ، ئیتر  دوای ئەوە  بەتەواوی کەوتنە سەر هێڵ و کابینە لە دوای کابینە تا ئێستا کەوا کابینەی نۆیەمە  بەرهەمەکەی  ئەوەیە کەوا دەیبینین لە ڕووی  سیاسی چۆن  کورد دوای  سەدان هەزار شەهید و ئەنفال و ماڵوێرنی  سەدەیەک  گەڕاوەتەوە دواوە ، لە ڕووی ئابووری  بەم سەرخان و ژێرخانە بەهێزەوە  چۆن بوین  بە ڕیسواو  دەرۆزەکەری  بەردەکی  داگیرکەران و هەموو جیهان ، لە ڕووی  ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانی  چۆن  خەڵک  حاشا لە کورد بوون و تف لە نیشتمانەکەی خۆی دەکات ، لە ڕووی  ئازادی و دیموکراسی  چۆن  لە ڕیزی  پێشی پێشەوەی پێشێلکاریەکانی ناوچەکەو جیهانە ، لە ڕووی گەندەڵی و  نا شەفافی  بەراورد  ناکرێت  بەهیچ حوکمڕانیەک لە بستە زەوییەک  لەم  جیهانە  ،  لە ڕووی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی  ناوەخۆ وە   هیچ گەل و  نەتەوەو نیشتمانێک هێندەی کورد و کوردستان  پێوێستی بە تەبایی و یەکگوتاری نیە   کەچی  لە سایەی غروور و تاکڕەوی و بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی هیچ کاتێک وەک ئێستا نێو ماڵی کورد پەرش و بڵاو و پەرتەوازە نەبووە ، ئەمانەو  سەدان خاڵی ڕەشی تر  بەرهەمی  حوکمی  نادیموکراسی و  تاکڕەوی و تۆتالیتاری خۆسەپێنییە ، ئێستا  دۆخەکە بە ئاقارێک گەیشتووە  دەرفەتی بەرەوامی و هێشتنەوەی لەمە زیاتری لەبەردەمدا  نەماوە  تەنانەت  وای لێهاتووە هیچ کات پارتی دیموکراتی کوردستان  وەکو ئێستا دابڕاو و تەریک نەکراوە  هەم لە متمانەی جەماوەری هەم لە دۆست و هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەکانە سیاسیەکانی تری  نەک  هەر هەرێمی کوردستان تەنانەت لە سەر ئاستی  عێراقیش ،  لە ڕابردوودا  لە دۆخێکی ئاوا و لەکاتی پێویست  هەمیشە سەری زمان و بنی زمانی پارتی  هەر یەکڕیزی تەبایی و بەهێزکردنەوەی نێو ماڵی کورد بوە  بەڵام  بێ گومان ئەم دروشمانە تەنها بۆ قسەو کات کوشتن و تێپەڕاندنی قۆناغ و بارودۆخەکە بووە  هیچ کات  پارتی بەکردەوە کاری بۆ ئەم دروشمانە نەکردووە  ،  بەڵکو  ئەوان  یەکڕیزی کورد تەنها لە بەهێزبوونی خۆیان و چەند کەسانێک  دەبنن و پێیان وایە  تەنها و تەنها ئەوان نوێنەری ڕاستەقینەی کورد و کوردستانن  ،  ئەم شێوزی کارکردن و دروشم و کات کوشتنە  دەیان جار دووبارە بۆتەوە   بۆیە  ئێستا  پارتی  جەولەیەکی  تازەی  سەردان و دانشتن و گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان لە هەرێم  و عێراق  دەست پێکردۆتەوە بە مەبەستی هەمان  ئامانجی پێشوو   بەڵام  ڕەنگە ئەمجارەیان بارودۆخ گۆڕابێ  کەمبن  ئەوانەی  بەم سەردوولکەو لای لایە خەویان بێ  ، بۆیە  لەوە دەچێ  سەرجەم سەردان و داواو  پێشنیارەکانی  وەفدکەی  پارتی  هیچی لێ سەوز نەبێ و عەبایان بەکا  نەبێ ،  ئەوە  ناڵێم  ئەگەر  تەنها لە لای تورکمان و مەسیحی و بارەگاکەی گوڵەخانە نەبێ  گەر نا  پێموابێت  ئەمجارەیان  کورد گوتەنی  ( هەمان هەوارە  بەڵام  هەمان  بەهار نیە )  ،،

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان