سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەستلەکارکێشانەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەهین موفتی

هونەری دەستلەکارکێشانەوە لە ئەرک، یا ئەو پێگەو پۆستەی کە وەری دەگریت، پێش ئەوەی خەڵکی دی پەی پێ ببەن، دەبێت خوت لە دیدەی بگریت..!
 ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابرد، کەشتییەکی گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتی فینلاندو سوێد، لەنێو دەریادا نقوم بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی کەشتییەکە کۆتایی بە ژیانییان هات، ئەودەم وەزیری گەشت و گوزاری سوێد، خێرا دەستی لەکار کێشایەوە، بەم کردارەی، خەمی کەسانی قوربانی، کەمێک رەوییەوە...!
لە زۆر حاڵەتی دیکەی وڵاتاندا، کاتێک وەزیرێک، یا بەرپرسێکی تایبەتمەند بە رووداوێک، کە دەزانێت کەم و کوڕی لە کارەکەیدا هەبووە، بەبێ ئەوەی زێدەتر خۆی شەرمەزار بکاو کورسییەکە لە پشتی پچەسپێنێت، داواکاری لەکاردوورخستنەوەی پێشکەش سەروو خۆی دەکات، رێک بە پێچەوانەی لای خۆمان...!
رووداوی فیشەک بارانکردنی سەرو پێ خانەکانی هەولێرو چەند رووداوێکی دیکەی شەش مانگی رابردوو، گەواهی لاوازی و کەم و کوڕی هێزی پۆلیسن، سەرەڕای  قوربانیدانی ئەم هێزەو شەونخوونی کارمەندانییان، لێ لەبەرامبەر مافیاگەرێتی و چەک بەدەستانی بێ مۆڵەت و چەتەو رێگرەکان، وەک پێویست ئەرکەکانییان پێ جێبەجێناکرێت، لە وتارێکی پێشوومدا داوامکردبوو، هێزە ئەمنییەکانی دی( ئاسایش، هەواڵگری)، ئەگەر پێویست بکات دژەتیرۆریش بەدەم هێزەکانی پۆلیسەوە بچن، دەنا لەوەیە، ئەم چەتەگەرێتی و خاوەستاندن و هەڵکوتانەسەر خەڵکی، پەرە بسێنێت...!
بەکورتی و کوردی، بەڕێوبەری پۆلیس، یا سەرووتری ئەم، ئەگەر وەک پێویست ئەرکییان پێ جێبەجێ ناکرێت، بەر  لەوەی خەڵکی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ بکەن، هەقە خودی خۆیان، گەورەیی بنوێنن، لەشوێنێکی دی خزمەتی ئەم نیشتیمانە بکەن، نەک حکومەت و دامەزراوە حکومییەکانیش لەکەدار بکەن.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە