سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

له‌نێوان سه‌رۆكی حزب و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 کانوونی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رزگار شێخ حه‌سه‌ن
 بیگومان بوونی سه‌رۆك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بابه‌تێكی گرنگه‌ ، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ قۆناغی رزگاریدان و هێشتا به‌ ته‌واوی رزگاریان نه‌بوه‌ ، كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ سه‌رۆكی حزبی هه‌بوه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتیمانی هه‌بی كه‌ بۆ هه‌موان بیت ،  زۆرجار لێره‌وه‌ له‌وی باس له‌وه‌ ئه‌كرێت مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكیكی نیشتیمانییه‌ ، به‌ڵام ئایا ره‌فتاره‌كانی ئه‌م پیاوه‌ نیشتیمانییه‌ یان حزبی ؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌وی یان حزبه‌كه‌ی؟

وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه‌ دوای تێپه‌ربوونی  29 ساڵ به‌سه‌ر حوكمرانی ناوخۆیی كورد و كۆتایهاتنی خه‌باتی شاخ ، هه‌موو شت گۆراوه‌، هۆشیاری سیاسی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ روداوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان گۆراوه‌ ، كه‌س به‌ دروشمی قه‌به‌ و وتاری حه‌ماسی بێكردار باوه‌ر ناكات،  ئایا  تۆ بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ته‌مه‌نت حه‌فتا ساڵ تێده‌په‌رێنیت و وه‌ك یاسای ژیان مرۆڤ به‌ره‌و كۆتایی ئه‌روات و پێویست له‌ناو مێژوودا به‌ نه‌مری بمێنتێته‌وه‌ ،  ئایا تۆ چیتكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی  ناوت بمینیته‌وه‌ ،  تۆ ئه‌زانی كرداره‌كانی  تۆ به‌ بچووكردنه‌وه‌ی تۆ كۆتایی هاتوه‌ ، با نموونه‌ت بۆ بهێنمه‌وه‌ ، كاتێك خۆپیشاندانه‌كان بۆ نه‌بوونی مووچه‌ و قوتی ژیان  ده‌ستپیپێكرد تۆ ئه‌بوو لایه‌نگری ده‌نگی ره‌وای مامۆستایان بویتایه‌ به‌ڵام پێتوتن  هه‌ڵده‌په‌رن ، چ ده‌كه‌ن بكه‌ن حسابتان بۆ ناكرێت؟ كاتێكیش مامۆستایه‌كیش به‌رشه‌ق درا تۆ ده‌نگت لیوه‌ نه‌هات ، به‌ڵام به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ پێشوازیت له‌ كادرێكی تێهه‌ڵدراوی خۆت كرد، ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ری ئیهانه‌بوو به‌ كه‌رامه‌تی مامۆستا و خۆپیشانده‌ر ، ئه‌وه‌شی نیشاندا تۆ ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ڵائی موتڵه‌قیان بۆ تۆ هه‌یه‌ ، تۆ سه‌رۆكیك نیت كه‌ به‌رگری له‌ ماف و عه‌داله‌ت بكه‌یت 
    
به‌رێز بارزانی ،  با سه‌رنجت بۆ خاڵێكی تر رابكێشم ، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا مرد تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بووی به‌لام نه‌ك سێ رۆژ ماته‌مینیت رانه‌گه‌یاندبه‌ڵكو پرسه‌یه‌كیشت نه‌نارد ، بۆ مردنی قادریحاجی عه‌لیش هه‌رواتكرد ، ئه‌مه‌له‌ كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌مزێكی گه‌وره‌ی شۆرشی كوردبوو ، سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی به‌ سه‌ركرده‌ی نیشتمانی بزانیت  كاری واناكات ، باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م ئه‌و وڵاته‌ نوقمی گه‌نده‌ڵی بوه‌ ،  سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وڵاتی خسته‌ سه‌ر ساجی عه‌لی، ملیاره‌ها دۆلار دزرا و بیست و نۆ ساڵه‌ كوردستانگه‌نده‌ڵ تیا به‌رهه‌مدێت تۆ یه‌كجار یه‌ك گه‌نده‌ڵت نه‌دا به‌دادگا، قوتابخانه‌ و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ جۆرێك خراپن كه‌ له‌ مێژووی كوردا دۆخی وا خراپیان به‌ خۆیتنه‌وه‌ نه‌دیوه‌ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ تۆ ئه‌كات به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ ته‌قلیدیه‌كانی رۆهه‌لاتی ناوه‌راست كه‌ ته‌نها ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی 
به‌رێز بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وی ببیت به‌ سه‌رۆكیك نیشتیمانی  به‌ناوبانگیكی باشه‌وه‌ بچیته‌ ناو مێژوو، من ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌ت  ئاراسته‌ ده‌كه‌م...
یه‌كه‌م : واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی بێنه‌ و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی ره‌فتار بكه‌ كه‌ به‌یك چاو سه‌یری هه‌موو چاوڵاتیان بكه‌یت و خه‌مت خه‌می هه‌موان بیت نه‌ك لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ت
دووه‌م : گه‌نده‌ڵی كۆتایی پێبینه‌ و له‌ پێش هه‌موو كه‌س له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ ، كاتیك تو له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی حزب و بنه‌ماڵه‌ی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی ئیتر كه‌س بۆی نابیت گله‌یی بكات  
سێیه‌م : له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌زگای نیشتمانی به‌ بۆ دراساتی فكری و پێشخستنی تواناكانی گه‌نجان واتا باباشترین زانكۆكانی كوردستان , هه‌رزانترینیان هی به‌ڕێزت بێت كه‌ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی گرنگ بێت بۆ نه‌وه‌كانمان 
چواره‌م : شكۆی مامۆستاو خوێندن گرنگترینی كاره‌كانت بێت دڵنیابه‌ تاكه‌ ده‌رچه‌ی ڕزگاری نیشتمانیمانه‌ كه‌ بتوانین نیشتمانێكی پێشكه‌وت و دروستبكه‌ین به‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان دێته‌ دی 
پێنجه‌م : ده‌سپێشكه‌ری بكه‌ بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتیمانی ، چیتر با پێشمه‌رگه‌ وه‌ك میلیشیا نه‌مینێته‌وه‌
شه‌شه‌م : ڕازیكردنی تورك و فارس گه‌وره‌ت ناكات بیرت نایه‌ت ئه‌وه‌ی ئۆردۆغان له‌ ڕیفراندۆم پێ كردیت ده‌وڵه‌تی عێراق پێ نه‌كردی سوكایه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌و كوردایه‌تی و شه‌ره‌فی نیشتمانیت كرد , وه‌ك خێوه‌ت نشینێك نیشانی دایت كه‌خاوه‌نی هیچ نیت به‌ بێ كاڵا توركیه‌كان ؟ 
داواكارم به‌ڕێز مسعود به‌رزانی خوێنه‌ری نوسینه‌كه‌م بیت تا تێبگه‌م ئه‌م نیشتمانه‌ ئێشتا لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی ڕون و باش ڕوی تێبكات ...
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: