سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەنێوان دوو تەعەھوددا

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
ئاراس فەتاح
 
ساڵانی ھەشتا کە لە زانکۆ بووم، دوو جار خۆپیشاندانی بەرفراوانمان دژ بە دەسەڵاتی بەعس پیادەکرد. بێگومان بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە سیستەمێکی تۆتالیتارییدا چەپێنەر و خوێناویی بوو، بەڵام ژمارەی کوژراو و گیراوەکانی خۆپیشاندەران بەقەد کوژراو و گیراوەکانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانە کوردییەکان نەبوو.

خۆپیشاندانی یەکەمیان ١٩٨٢ بوو دووھەمیشیان ١٩٨٤ بوو. لە ساڵی ١٩٨٤ جگە لە شەش کەس، زۆرینەی خوێندکارانی پۆلەکەی ئێمە مانیان گرتبوو و ژمارەیەکی بەرچاویش بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد. ئەو شەش کەسەش کە نە مانیان گرت و نە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکان، دووانیان بەعسیی بوون و چوارەکەی تریان بەپاساوی ئەوەی کە نایانەوێت بکەونە دەورەی دووھەم بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان نەکرد، چونکە گوایە شانسی ماستەر و دکتۆرایان نەدەما. یەکێک لەوانە کە بەھیچ شێوەیەک بەشداریی خۆپیشاندانەکانی نەکرد، ساڵانێک دواتر زانینم نەک تەنھا پلەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، بەڵکو بووە بە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش. بێگومان ترس ھۆکاری سەرەکیی بەشداربوون یان نەبوون بوو لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەعس. بەعس ھێزێکی دڕندە بوو، بۆ ئەم مەبەستەش ھەر خوێندکارێکی بگرتایە جگە لە ئەشکەنجە و بیرازگرتن، تەعەھودی پێپڕدەکرەوە، ئەوسا ئازادی دەکرد.

پاش پێپەڕبوونی ٣٦ ساڵ بەسەر ئەزموونکردنی خۆپیشاندان دژ بە دەسەڵاتدارێتیی تۆتالیتاریزمی بەعسیزم، ئەمڕۆ وەک خەمخۆریی رۆژانە ھەواڵپرسی ئەو ھاوڕێ دەستگیراوانەم کرد کە بەبێ ھیچ پاساو و یاسایەک و بەشێوەیەکی تەعەسووفی دەستگیرکراون، پێیان ڕاگەیاندم کە گوایە دەسەڵاتدارانی یەکێتی داوای تەعەھودیان لێدەکەن، بۆئەوەی ئازادیان بکەن. بێگومان ئەو ھاوڕێ نازدارانەش ئەم داوایەیان ڕەتکردۆتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا لە زینداندان و ئازادیان ناکەن.

پاش ٣٠ ساڵ خەبات و تێکوشان دژ بە سیستەمی تۆتالیتاری بەعسیزم و پاش ٣٠ ساڵ ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانیزمی کوردیی، جیاوازییەکەی نێوانیان زۆر بچووک بووەتەوە، جاران تەعودەکە بە عەرەبیی بوو، ئێستا بە کوردییە. 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە