سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەودیوی سۆزەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 کانوونی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پشکۆ نەجمەدین

برسییەکان یاخی دەبن، دژ بە زوڵم و نایەکسانی و بێبژێوی، دژ بە نەبوونی سیستەم و دامودەزگە و دەستەڵاتی نایاسایی، ڕادەپەڕن...

ئەوان داوای ژیان دەکەن، هەر چی کە دێتە سەر ڕێیان دەیسووتێنن!

باڵای یاخیبوون هەڵدەکشێ و جنۆکەکان؛ جنۆکانی ئەودیو سنوور، جنۆکەکانی نێو خۆمان، بە شمشێری ساودراوی دەستیانەوە، سواری شەپۆلی ناڕازیی خەڵک دەبن، هەر گەنجێک و شمشێرێکی لەمشت دەنێن!

دێوی دەستەڵات دەدێوێ، ئاگری شەڕ کڵپە دەکات، وەڵات دەبێت بە مەکۆی میلیشیا و باندیدەکان! جنۆکەکان، لوبنانێک و سووریایەکمان لەسەر سینیی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، پێشکەش دەکەن!

ئەم دەستەڵاتە بێفەڕە، هێشتا کاتی بیرکردنەوەی لەبەر دەستە! با پێش ئەوەی پێستەی قەیران سەگ بیڕفێنێ، سەر بۆ خواستی ڕاپەڕیوان دانەوێنێ! دەست لە گیرفانی خۆی ڕادا، کە هەر "بەرک"ی ئەم خەڵکەیە! خەڵک کە تێر بوو، ئیدی ئەوسا، بە ئەقڵ و لۆژیک دەفکرێ، بە خەباتی مۆدێرن و شارستانی، ماف و ئازادی وەر دەگرێ!

دەستەڵاتی خۆماڵیمان، کە سازدەری زەوینەی ئەم قەیرانەیە، کەمێک ئەقڵ و بڕێک سامان سەرف بکات، ڕێ لە وێرانکاری دەگرێ!

 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە