سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كان چی پێوتین ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئومێد قه‌ره‌داخی

ئه‌وه‌ی  ئێستا ده‌گوزه‌رێت ته‌عبیره‌ له‌  شكستێكی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی حوكمرانی كوردی ، زیاتر له‌وه‌ش ، ته‌عبیره‌ له‌ شكستی مۆدیلی سیاسه‌تكردن  و حزبایه‌تی له‌ كوردستاندا ، مۆدیلێك كه‌ له‌سایه‌یدا گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌ ،   نه‌دانی مووچه‌ و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ر  ته‌نها یه‌كێكه‌ له‌ ئاكامه‌كانی ئه‌م جۆره‌ له‌ حوكمرانی و ئه‌م مۆدیله‌ له‌ سیاسه‌تكردن ، خۆپیشانده‌ر و جه‌ماوه‌ری نارازی به‌ باشی له‌وه‌ تێده‌گه‌ن به‌ته‌نها قوربانی نین به‌ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی  و گۆران وه‌ك پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ت ، به‌ڵكو گرفتارن به‌ده‌ست ئه‌و مۆدێله‌ی بۆ سیاسه‌تكردن و خزبایه‌تی له‌ كوردستان باڵاده‌سته‌ ، بۆیه‌ بێ جیاوازی باره‌گای حزبه‌كان ده‌سوتێنن
  سیاسه‌ت له‌ كوردستان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی چالاكیه‌ك بێت بۆ چاكه‌ی گشتی ، مشه‌خۆییه‌كه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه‌ ،  له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی فه‌زیله‌تێك بێت بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، رێگای دروستكردنی ئه‌ریستۆكراتیه‌تێكی حزبییه‌ ،  له‌ كوردستان هیچ حزبێك نیه‌ ده‌یان و سه‌دان  مووچه‌خۆر و خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌تی نه‌بێت،  حزب وه‌سیله‌ی خۆژیاندن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌ ، هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێكی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی  هه‌ژاربوونی كه‌سێكی دیكه‌یه‌ ، ئه‌مرۆ له‌ كوردستان له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی  سیاسیه‌كان و خاوه‌ن پله‌كانی ناو حزبه‌وه‌ ، له‌ راستیدا  چینێكی ئه‌رستۆكراتی دروست بوه‌ ، ئه‌م چینه‌ ئه‌ریستۆكراتیه‌ زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندی چینه‌  ئه‌ریستۆكراته‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستی تیایه‌، ئه‌م چینه‌خاوه‌ن داهاتی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحه‌ ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و نفوزی سیاسیه‌   ، شێوه‌ژیانی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ، كۆشك و ڤێلا و شوینه‌كانی ژیانكردنی جیاوازه‌ له‌ خه‌ڵك ،  به‌رانبه‌ر به‌م چینه‌ ئه‌ریستۆكراتییه‌ ، ده‌یان جار چینی هه‌ژار له‌ كۆمه‌ڵگا زیادیكردوه‌ ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و به‌ ئه‌ریستۆكراتبوونی هه‌ر سیاسیه‌ك له‌ راستیدا  ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ژاربوونی هه‌زاران كه‌سه‌ ،  ئه‌م مۆدێله‌ی سیاسه‌ت و حزبایه‌تی له‌ كوردستان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤێ خزمه‌تكار و به‌رپرسیار دروست بكات ، ئه‌ریستۆكرات و مشه‌خۆر و مرۆڤی هه‌لپه‌رستی دروست كردوه‌ ، هیچ حزبێك نیه‌ لیستێكی دوور و درێژ مرۆڤی هه‌ڵتوقیوی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ڤێلا و كۆشك و ته‌لار و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی خۆشگوزه‌رانی نه‌بێت ،هه‌موو ئه‌وانه‌ش رووبه‌ری نا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زیادبوونی هه‌ژاری فراوانكردوه‌
 مۆدێلی حزبایه‌تی له‌ جیاتی دروستكردنی  كادری خاوه‌ن پره‌نسیپ و په‌روه‌رده‌كراو به‌ به‌ها و ئه‌خلاقی سیاسی به‌رهه‌مبهێنیت ، یه‌كپارچه‌ مرۆڤی ملكه‌چ و گوێرایه‌لی دروستكردوه‌ ، حزبه‌كان ده‌یان هه‌زار كادریان له‌ رێگای مووچه‌ و سه‌رچاوه‌ی بژێویه‌وه‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ گرێداوه‌ و جورئه‌تی ره‌خنه‌ و پرسیار و گفتوگۆیان له‌ كادر و ئه‌ندامی حزب سه‌ندۆته‌وه‌ ، به‌مه‌ش هیچ  هێزێكی ناوه‌كی نه‌بوه‌ له‌ نێو خۆی حزبه‌كاندا به‌ گه‌نده‌ڵی و تاڵانی حزبه‌كه‌ی بڵێ ستۆپ ، به‌ جةريمة و كوشتنه‌كانی بڵێت تاوان ، كاتێك كادری حزب له‌ مرۆڤی به‌هه‌ڵویست و خاوه‌ن روئیا و تێزه‌وه‌ ئه‌بێت به‌ رۆبۆتی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكان، ئه‌م جۆره‌ له‌ سیاسه‌ت كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ كادر  به‌رهه‌مده‌هێنێت له‌ راستیدا هه‌ر ئه‌م واقعه‌ ئه‌خولقێنێت كه‌ هه‌یه‌ .
 ئه‌م مۆدێله‌ له‌ حزبایه‌تی و سیاسه‌ت له‌ كوردستان مشه‌خۆرییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر داهات و قوتی خه‌ڵكه‌وه‌ ، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فراوانبوونی ناعه‌داله‌تی و زۆربوونی هه‌ژارییه‌ ، بنه‌مای  دروستبوونی كادری ملكه‌چ و مرۆڤی پاسیڤ و خزمه‌تكاره‌ به‌ سته‌مكاری 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: