سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئاماژەکان چیمان پێدەڵێن!

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 کاروخ خۆشناو
 
ھەمیشە کۆمەڵێک ئاماژە پێش (رووداوە گەورەکان) دەردەکەون، دەکرێت لە رێگەی خوێندنەوەی ئەم ئاماژانە، بگەینە کۆمەڵێک پێشبینی و دەرەنجام، لەپێناو رۆشنبوونی (وێنە گەورەکە)ی ململانێکان لە گۆڕەپانی رووداوەکاندا، لەم چوارچێوەیەدا ھەموو ئامادەباشی و ئامادەسازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرایٔیل دوای کوژرانی (موحسینی فەخری زادە) دەکرێت ئاماژەگەلێک بن بۆ لێدانی گورزێکی کەمەرشکێن بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە کۆتا رۆژەکانی سەرۆکایەتی (دۆناڵد ترەمپ)، چونکە بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی (ئەمەریکا و ئیسرایٔیل) ئەگەرێکی بەھێز لەئارادایە کە لە ساڵیادی کوژرانی (قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس)دا لە رێککەوتی (٢٠٢١/١/٣) ئێران ھەوڵبدات گورزێکی تۆڵەئامێز بووەشێنێت و لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرایٔیل بدات، بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی خوێنی (فەخری زادە و سولەیمانی) ھەروەھا گێڕانەوەی شکۆی شەقامی شیعە.

لە بەرامبەردا، ئەمەریکا و ئیسرایٔیل دوای کوژرانی (فەخری زادە) ئامادەسازی وەشاندنی (گورزێکی گەورەی سەربازی) دەکەن، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئێران دەسپێشخەر بێت و بەرژەوەندییە سەربازی و دیبلۆماسییەکانی ئەمەریکا و ئیسرایٔیل بکاتە ئامانج.

ئاماژەگەلێک ھەن بۆ ئەم راستییانەی سەرەوە، کە دەکرێت وەک نیشانە بۆ پێشھاتی  رووداوێکی گەورە خوێندنەوەیان بۆ بکەین، لەوانە:

١- کەمکردنەوەی نیوەی ژمارەی دیپلۆماتەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

٢- گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن).

٣- دەرکردنی فەرمانی ئامادەباشی بۆ ناوەندە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

٤- ھێنانی فڕۆکەی زەبەلاحی (B-٥٢) بۆ ناوچەی کەنداوی عەرەبی.

٥- ھێنانی کەشتی فڕۆکەھەڵگری زەبەلاحی (Nimitz) بۆ ئاوەکانی کەنداو.

٦- کردنەوەی ئاسمانی (وڵاتانی کەنداو) بۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل.

٧- بەخێرایی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر و کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکانیان بۆ یەکتر.

٨- جموجۆڵی شاندە (دیپلۆماسی و سەربازی و ھەواڵگرییەکان) لە نێوان (واشنتن و تەلئەبیب و دوبەی و ئەبوزەبی و مەنامە و ئەنقەرە).

ئەم ئاماژانەی سەرەوە دەرخەری ئەم راستییەن کەوا ئەگەری وەشاندنی گورزێکی سەربازی بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران نزیکبووەتەوە، مەبەستی ترەمپ و ئیسرائیل لەم کارەیاندا بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران نییە، بەڵکو بۆ پەکخستنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ھەروەھا تەگەرە خستنە پێش بایدنە بۆ نەگەڕانەوەی بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: